ئانی :- ئاییی باوكەەەەە
كاتێ كەروێشكەكانی بینی توشی سەرسامی هات و كەوتە خوارەوەكەروێشكەكان ترسان و هەڵاتن…
چواردەوری ئانی چۆڵ و بێدەنگ بوو تەنها دەنگی باڵندەكان ئەهات
(سەیریكە چەن داماوە…بەتەنیا لەم دارستانە ترسناكەیە …)
(دیارە ون بووە , ئەگینا چی ئەكرد لێرە)
(گەر لۆرێن بزانێت مرۆڤێك لەم دارستانەیە ئەوا دڵنیام ئەیكوژێت)چەند دەنگێكی جیاواز ئەهاتن لە چواردەوری ئانی و ئەمەش ئانی كردە ئەوپەڕی ترسەوە
ئانی:- وایییییی , , ئەم چۆلەكانە لەكاتی خوێندن قسەئەكەن !! ئەی هاوار سمۆرە و كەروێشكیش !! ئاخر من بۆچی گوێم لە قسەكانیان ئەبێ و لە زمانیشیان ئەزانم !
دەستی بە گوێیەكانیەوە گرت
چۆلەكە و سمۆرە و ئاژەڵەكانی تر توشی شۆك بوون وە كەوتنە پریتە پریت لەنێوان خۆیان
(من بە هەڵە بیستم !)
(دیارە ئەو لێمان تێئەگات )
(نانا دڵنیام ئەو تێناگات و تەنها لەبەرخۆیەوە قسە ئەكات چۆن مرۆڤ ئەتوانێت لە زمانی ئێمە تێبگات !)ئانی:- ئەوەندە قسە مەكەن ..من لێتان تێئەگەم …مێشكم تەقی بەسە تكایە
دەستی بەسەریەوە گرتبوو هەروەها چاوەكانیشی داخستبووهەر كە ئانی وای وت ئاژەڵەكان ترسان و ڕایان كرد
ئانی توشی سەرسامی هات و لەمێشكی خۆی بیری كردەوە
((ئانی.. ئەمە ئاساییە …تۆ چەندەها شتی ترت بەسەر هاتووە ئەمەش تێئەپەڕێت دڵنیابە ))ئانی :- دیسان بۆ راتان كرد ! خۆ هیچم نەوتبوو…تەنها پێم بڵێن كە لۆرێن لەكوێیە ! ئێستا باسی ئەوتان كرد
هەستایە سەر پێ و ئەسوڕایەوە بەدەوری خۆیدائانی :- تكایە متمانەم پێبكەن من بۆ ئەوە هاتووم كە لۆرێن بدۆزمەوە …لەنیوەی ڕێگا ونبووم ..لەلایەن كاپتن تۆرینتۆوە هاتووم دواتریش خیانەتی كرد و بەجێی هێشتم..
وشەكەی كۆتایی بە خەمبارانەوە وت
(پێمان بڵێ تۆ مرۆڤی ژێردەستەی پاتۆرۆ نیت! )
كەروێشكێكی بچوك لەپشتی گەڵا بچوكەكانی ڕوەكەكان سەری دەرهێنا و بە ترسەوە سەیری ئەكرد لەكاتێكدا بەخێرایی هەناسەی ئەدا
ئانی زەردەخەنەیەكی كرد و وتی :- نا ..نەخێر..بەڵكو لەدەستی ئەو ڕامكرد , ئەو ویستی بمخوات بەڵام كاپتن منی ڕزگاركرد لەدەستی …هەروەها بەدوامدا ئەگەرێت …پێش ئەوەی بمدۆزێتەوە ئەبێ لۆرێن بدۆزمەوە..
(باشە تۆ لۆرێن و بۆ چییە ? پاتۆرۆ دوژمنێكی بەهێزە كە تەنانەت لۆرێنیش ناتوانێ بەتەنها ڕووبەڕووی ببێتەوە )
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Hombres Loboدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...