ئەنجومەن ...شازادەی دوو ڕەنگ..

315 75 156
                                    

لە شانشینەکە هەموو شتەکان ڕێکخراوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لە شانشینەکە هەموو شتەکان ڕێکخراوە ..

ئەنجومەنەکە دوای کاتژمێرێکی تر کۆئەبنەوە سەبارەت بەو روداوانەی کە لەم دواییانە روویانداوە..
نزیکەی ڕۆژێک ئەبێت بەسەر خەوتنی ئانیدا تێپەڕیوە..
بورانەوەکەی بوو بە خەوێکی قوڵ کە ئانی بەهۆی ماندووبوونیەوە لێیکەوتبوو ..هیچ کەس هاتووچۆی ئەو ژورەی نەکردبوو کە ئانی لێ دانرابوو ...تەنها لیۆن نەبێت کە زوو زوو سەردانی ئەکرد و دڵنیا ئەبوویەوە لە پارێزراوی ئانی....لیۆن رۆیشت بەرە و ژووری لۆرێن و بینی کە خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ کۆبونەوەکە
ئالینا خەریکی ڕێکخستنی جلوبەرگەکانی لۆرێن بوو ..کاتێ لیۆن ڕۆیشتە ژوورەوە سەرەتا دەنگێکی دەرکرد تاوەک و ئەوان ئاگاداربکاتەوە لەوەی کە هاتووە..ئالینا بە چاوێکی تەسککراوە سەیری لیۆنی ئەکرد ...وە لیۆن قسەی لەگەل لۆرێن کرد و سڵاوی لێیکرد ...بەڵام لەگەل ئالینا نا..چونکە ئالینا و لیۆن دوژمنی یەکترن هەرگیز رێزیان لەیەکتر نەگرتوە ...

لیۆن هەمیشە ڕوخساری سارد و بێهەست بووە لەگەل هەمووان بەڵام هۆکاری تایبەتی هەیە بۆ ڕق لێبوونی لە ئالینا..دوای ئەوەی کە بە لۆرێنی وت کە پێویستە هەندێک قسە بکەن

بە زەردەخەنەی ڕەخنەگرانەوە سەیری ئالینای کرد و

وتی:ئەتوانیت بە جێمان بهێڵیت خاتوونی یەکەم؟

ئالیناش ئاگری توڕەیی لە ناخیدا بڵێسەی ئەدا بەڵام بە زەردەخەنەیەکی ناچاریەوە

وتی:بێگومان ..دواتر رۆیشتە دەرەوە ..لیۆنیش دەرگاکەی داخست و دەستی بە قسەکردن کرد..

وتی:ئەو ئێستا بەتەواوی شێوەی سەرەکی بۆ گەڕاوەتەوە..لۆرێنیش لەکاتی چاککردنی قۆڵبەندەکەی وەستا و سەیری لیۆنی کرد بە پرسیارەوە

دواتر وتی :چی بووە؟

لیۆنیش بە گوێیدا چرپاندی لەلای ئەلبێرت..کە خەریکی هەڵدانی ڕم بوو ئالینا بە تووڕەییەوە خۆی کرد بە ژوورەکەیدا..
خزمەتکارەکانی تر چونە دەرەوە و ئالینا و ئەلبێرتیان بە یەکەوە بە جێهێشت
ئالینا هەموو ئاوی سەر مێزەکەی خواردەوە بەبێ هەناسەدان..ئەلبێرتیش بە پێکەنینەکەیەوە رایکرد بۆ لای ئالینا و
وتی:ئەمجارەیان چی بووە؟

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now