بەرازەكان

321 98 125
                                    

ئانی هێشتا هەر وەك خۆی دانیشتووە و لەوكاتەوەی كاپتن ڕۆیشتوە ئەو نەجوڵاوە

Anne's Pov
واهەستەكەم دونیا ڕووخاوە بەسەرمدا ..
نازانم ڕوو لەكوێ بكەم..زۆر ماندووم ..زۆر شەكەتم...هەست بەبونی هیچ هەستێك ناكەم ..

دەنگی خشەخشێك هات لە پشتمەوە
بەخێرایی ڕاچەنیم و دڵم كەوتە خورپە..
نەمزانی چی شتێك بكەم

تەنانەت هیچ ڕووناككەرەوەیەكم لەلا نیە و دارستانەكەش زۆر تاریكە چونكە بوەتە شەو

كاپتن زۆر خراپە ئەو كەسایەتیەكی خراپی لەنێو باشدا هەیە

زۆر هەوڵم دا ببینم بزانم چیە بەڵام هیچ دەنگێك نەما
جانتاكەم هەڵگرت لەگەڵ هەندێك خواردن  و بەخێرایی دووركەوتمەوە لەوێ

هەستم بە نزیكبونەوەی شتێك ئەكرد لێم بەڵام من زیاتر و زیاتر ڕامئەكرد..

چاوەكانم پڕبوون لەئاو ..
گەیشتمە بەرزاییەك و چیتر ڕێی ڕزگاربوونم نیە

ئاوڕم دایەوە بۆ ئەو ئاژەڵانەی كە یەكەم جارمە لە نزیكەوە بیانبینم

فرمێسك بەچاوما هاتە خوارەوە ...
چیتر ژیان بونی نامێنێت..من ئەبمە خۆراكی ئەو دڕندانە...
من ئێستا چیبكەم...

كۆمەڵێك بەرازی كێوی زۆر گەورە لەگەڵ بەچكەكانیان بەرانبەرم بوون

چڵەدارێكم هەڵگرت و ئاڕاستەم كردن تاوەك و نزیك نەبنەوە
دانەیەكیان بەخێرایی هات بەرەو ڕووم و ئەوانی تریش بەدوایا بەكۆمەڵ هێرشیان كرد ویستم لێیان  دووركەومەوە بەڵام لەلایەكی ترەوە یەكێكی تریان بەتوندی خۆی لێمدا و منی خست بە زەویەكەدا

ویستم هەستمەوە بەڵام یەكێكی تریان بە كەڵبەكانی بەتوندی لەقاچەكانمی دا

قاچم بریندار بوو بەتەواوی لە توانای خستم...
بێهێزی كردم و دواتر ئەوانی دی كە كەڵبەكانیان بچوكتربوو هاتن و بەهەمان شێوە لێمیاندا

بوومە پارچەك لە ڕۆحی زیندوو لەنێوانیاندا هەستم بە ئازار نەئەكرد لەكاتێكدا ئەوان بەتوندی سڕیان ئەكردم

چاوەكانم بەرە بەرە كزبوون و چیتر هیچیان نەبینی

.
.
.
.
.

.
.End Pov






وا بــاشــتــرە كــە ئــەو بــمــرێــت , چـــونــكــە ئــەو بـــەرگـــەی بــە گــورگ بـــوون نـــاگـــرێــت....

.
.

.
.
.
.
.
.
.
.
lina's pov

من نازانم چیبكەم...
ئانیە گەمژە بەگوێی منی نەكرد...
دایكی لەنەخۆشخانەیە لەتاو ئانی...
هەروەها لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر ونبونی ئانی
ئەوان بەدوایدا ئەگەڕێن , نازانم چۆن بیدۆزمەوە گەر بشڵێم لە دارستانەكەیە ئەوا گومانم لێئەكەن كە من یارمەتی ئانیم دابێت
نازانم چی بكەم ...تەنها نازانم

End Pov

  .
.
.
.
"بۆچی ئەوەت كرددد"
لۆرێن بەتوندی پاڵی بە هێنرییەوە نا

"ئەو پێویستە بمرێت , ئەو ناتوانێ بتدۆزێتەوە لۆرێن , خۆت بە كچێكی بێدەسەڵاتەوە گرێ مەدە... "
هێنری هەستایەوە و خۆی رێك كردەوە

"كچێكی بێدەسەڵات ? بێدەسەڵات ? هااا ... ئەی كێ بوو داوای ئەوەی لێئەكردم كە پێی بدەم ها !"
بۆكسێكی لە هێنری دا

هێنری كەوتەوە بە زەویەكەدا و بەخێرایی هەستایەوە تاوەك و بۆكسێك لە لۆرێن بدات بەڵام لۆرێن دیارنەما

"سەرەتا منیش هەمان ڕای تۆم هەبوو , بەڵام ئەو تەنانەت ناتوانێت خۆی لە مەیمونێك ڕزگاربكات چ جای بەراز ! "
هێنری بەتوندی دەستی كێشا بە دیوارەكەیا

"ئاخر چونكە هێشتا ئەو مرۆڤە "
لۆرێن بەدەركەوتەوە و ڕۆیشتە لای ئاوە جادووییەكە

كەمێكی كردە بوتڵێكەوە و دای بە هێنری

"ئەوەی من بیری لێئەكەمەوە .... نەخێر نەخێر لۆرێن ئەوە نابێت "
هێنری سەیری چاوە متەكانی لۆرێنی ئەكرد لە شتانێكی تێدا شاردبونەوە كە هیچ كەس جگە لە هێنری نەیئەتوانی بیخوێنێتەوە

"كاتی هاتووە كە ئەو بەهێزبێت "
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
بارانی بەلێزمەی ئەمازۆن لەو بەرزاییەی كە دڵۆپە خوێنەكانی ئانی ئەشۆردەوە , تاڵە قژەكانی كەسێكیشی بەهەموو لایەكدا ئەجوڵاند ...

ئەو چاوەكانی تاریك و وێران بوون ..
ئەو شتەی كە لۆرێن و هێنری ئەیزانن لەوە مەترسیدارترە كە خەیاڵی بۆ ئەكرێت


پێشبینی بنوسن تاقەتی پرسیاریشم نیە😅كاكە ئەوە هەوڵەدەم پارتی داهاتو حەقی ئەم پارتە بكەم و زیاتر بنوسم ئەم پارتە كەم بوو سۆری

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پێشبینی بنوسن تاقەتی پرسیاریشم نیە😅
كاكە ئەوە هەوڵەدەم پارتی داهاتو حەقی ئەم پارتە بكەم و زیاتر بنوسم
ئەم پارتە كەم بوو سۆری

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now