پاتۆرۆ و كەشتی شكاوەكە

364 100 148
                                    

……. :-ئەو لەمەترسیدایە , بڕۆ ڕزگاری بكە..

…….. :- چییییی تۆ شێتیت.. ! كەشتیەكەم لەنزیك پردی گوانتی شكاوە…ئێستاش ئەڵێیت برۆ ڕزگاری بكە !!
* چەپڵەی لێدا
ئافەرین .. ئافەرین…لەباتی ئەوەی هاوخەمی هاوڕێكەت بیت ..جارێ لە خەمی ڕزگاركردنی ئەویت !

كەسی یەكەم بە لاچاو سەیری كەسی دووەمی كرد كە كەشتییەكەی شكاوە

كەسی یەكەم :- ڕزگاری بكە و لەنزیك پردەكە بەجێی بهێڵە.. وە پێی بڵێ دوای ئاڕاستەی ئەستێرەكان بكەوێت بە شەودا …

كەشتی شكاوەكە :- لەبەرانبەردا چیم بۆ ئەكەیت…
ئاهێكی هەڵكێشاو دەستەكانی لەسەر سنگی قەوكرد

كەسی یەكەم :- لەبەرانبەردا كەشتیەكەت بۆ چاكئەكەمەوە و جوانترین پەرییەكانت بۆ ئەنێرم..
پاڵی دایەوە بە دارەكەوە و دەستی لەسەر سنگی قەوكرد لەگەڵ زەردەخەنەیەكی سەركەوتووانە..

كەشتی شكاوەكە :- ئممم ..بەڕاستی بێوێنەیت بۆ بەكارهێنانم.. چۆنت زانی حەزم بەپەرییەكانە !
زەردەخەنەیەكی لاری كرد لەكاتێكدا چاوەكانی داخست و بەهەمان شێوە پاڵی دایەوە بە پشتی دارەكەی كە كەسی یەكەم پاڵی پێوە دایەوە لەنێو دارستانەكە…

كەسی یەكەم :- دیارە لەبیرت كردووە ..كە من لەناو مێشكتدام …
پێكەنینێكی كەمی كرد

كەشتی شكاوەكە:- هێی هێی هێی وەرە دەرەوە لەناو مێشكم ئەوەندەش خوێڕی مەبە..
كەمێك توڕە و شڵەژاو بوو

كەسی یەكەم :- سەیری لای ڕاستت بكە..
بەزەردەخەنەوە وتی

كەشتی شكاوەكە :- نەخێر …خۆ بوەتە ڕاستی..! ..ئاشقی ئەو پەرییە بووم ناتوانم دەست بەسەرخۆمدا بگرم ..تاوەك و بیری لێنەكەمەوە
ویستی بڕواتە پێشەوە لە پەرییەكە..

كەشتی شكاوەكە :- بەڵام ئەوە ڕاستی نییە …ئەو منی خۆش ناوێ ..
سەیری زەوییەكەی كرد

كەسی یەكەم :- ئەی كێی خۆشدەوێ؟
لایەكی برۆی بەرزكردەوە لەكاتێكدا پەریەكە دیارنەما..

كەشتی شكاوەكە كەمێ مستەكۆڵەی دروستكرد…

كەشتی شكاوەكە :- ئەو…

………….
.
.
.
.
.
.

ئانی چاوەكانی كردەوە…

چەن جارێك چاوەكانی ئەتروكاند و سەیری پێش خۆیی ئەكرد..

مەیمونەكان لەدەوری كۆبوونەتەوە و لێی ورد ئەبنەوە..

ئانی هەستا و بەتوڕەییەوە بەردەكانی ئەو ناوەی ئەگرتە مەیمونەكان

ئانی :- مەیمونە پیسەكان …ها ئەو دیارییە بگرن
* بەردێكی هاویشت
من گاڵتەجاڕی ئێوەنیم هەی ناشرینانە

مەیمونەكانیش گاڵتەیان پێی ئەكرد و زوو زوو قژیان ڕائەكێشا و ئەیانخست بەملا و بەولایا

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now