Vote before
ReadingComment لەنێوان دێڕەكان
بادەست پێبکەین
پۆلیسێك :- تەنها كچێك زیندووە ئەوانی تر هەموویان مردوون
ئەفسەر :- هۆكاری مردنەكەیان چیە؟
پۆلیس :- گەورەم شوێن چرنوكی گیاندار دیارە بەسەر لاشەیانەوە هەندێكیان جەستەیان پارچە پارچە كراوە و هەندێكیشیان لەسەر قورگیان شوێنی خراپی چرنوك هەیە ... ئەو كچەی كە زیندووە قاچی ڕاستی شكاوە و كۆمەڵێك چرنوكی سەیر لەسەر جەستەی هەیە
ئەفسەر :- لەسەر چ بەشێكی جەستەی؟
پۆلیس :- نزیك ڕوخساری و لەنێوان سنگی و ملیدا هەروەها لەسەر ڕانیشی چرنوكی گەورەی لەسەرە
ئەفسەر :- باشە بەخێرایی بیبەنە نەخۆشخانە و پشكنینی بۆ بكەن ... بزانن ئایا كەس دەستی لێنەداوە..
پۆلیس :- بەسەرچاو گەورەم
ئانی بردرایە نەخۆشخانە و دایكیشی بەگریانەوە لەوێ وەستابوو
مامۆستایان و قوتابییان هەموویان ئەگریان وە بردرانە ژووری لێكۆڵینەوە
وە تەرمی مردووەكانیش بردرانە ساردخانە و جەستەیان هەڵگیرا بۆ لیكۆڵینەوەی ورد
حەوت گورگی برسی و بێ بەڵێن بوونە هۆكاری مردنی بیست كەس لەمامۆستا و قوتابی
ئەفسەرەكان هەستیان بە شتێكی سەیر كرد لەم ڕووداوە دڵتەزێنە
چۆن ئەكرێت تەنها یەك كەس ڕزگاری ببێت لە ڕوداوێكی دڕندەی لەو جۆرە...!
كاتژمێر سێی سەر لەبەیانی جوڵەیەك لەئانیدا بەدی كرا
ئانی بەهۆش هاتەوە بەڵام لەحاڵێكی باشدانەبوو چونكە هیچ قسەیەكی نەئەكرد
ڕووداوەكەی دوێنێ شەو لەمێشكی ئانیدا دێت و دەچێت هاوارەكانی هاوڕێكانی و مامۆستاكانی لەژێر دڕندەیی گورگەكاندا مێشكی ئانییان جڵەوگیركردوە
ئایا ئەو حەوت گورگە برسییە بۆچی هێندە دڵڕەق بوون....
ئانی خۆزگەی ئەخواست لەوكاتەدا بمردایە بەڵام ئەو دیمەنەی نەبینییایە
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...