ئەستێرەكان

323 96 161
                                    

(هێشتا ئەو مرۆڤە
كاتی هاتووە كە ئەو بەهێزبێت)

نمەی بە لێزمەی باران بە خوڕ دائەبارن بەسەر دارستانە گەورەكەدا و ڕێگا بە هێنری نادەن كە چاوەكانی بكاتەوە

ئەوە لەكاتی ڕۆیشتنی بۆلای ئانی شڵپەی قوڕاوەكە لەژێر پێیەكانیەوە دەنگ دەداتەوە و چاوە سوورهەڵگەڕاوەكانی هێنری لەگەڵ مستەكۆڵە تووند كراوەكەی .....

ئەو بەرەو ئانی هەنگاو ئەنێت , هەناسەكانی ئاگری توڕەییان تێدایە

ڕۆیشتە لای ئەو زیندوەی كە پارچەیەك لاشەیە لەسەر زەویەكە و نوقمی خوێن بووە

هێنری بەهێمنی دانیشت و قژە لولەكەی ئانی لەسەر ڕوخساری لادا

هێنری :- "هێشتاش كچێكی جوانیت "
هێنری لەبەر خۆیەوە زەردەخەنەیەكی كرد

هێنری :- "بمبورە كە خراپبوم لەگەڵت "

گەڕانەوە بۆ ڕابردوو....

بەرازەكان هێرشیان كردە سەر ئانی...
دوای ئەوەی كە هێنری ئەو رووداوەی بینی یەكسەر لە ئاژەڵەكان نزیك بوویەوە و وەك گورگ هێرشی كردە سەریان و هەمویانی ترساند و كشانەوە..

هێنری گەڕایەوە سەر شێوەی مرۆڤ و لەئانی نزیك بوویەوە

هێنری :- "ئانی بچوك , من كاپتنم بۆ لات نارد بەڵام لەوانەیە هەڵە بووبم "
هەستایە سەر پێ

هێنری :- "ئەو پێویستە بمرێت , چونكە ئەو بەرگەی بە گورگ بوون ناگرێت "

نینۆكەكانی درێژ بوون و لە ملی ئانی نزیكی كردنەوە , چاوەكانی سوور هەڵگەڕان و نینۆكی چەقاند لە ملی ئانی...

هێنری ویستی ئانی بكوژێت بەڵام لە جەستەی ئانییەوە ڕووناكییەك دەركەوت و بەخێرایی هێنری بۆ دوورلەخۆی فڕێدا ..

هێنری توشی سەرسامبوون هات..
بەتەواوی ترس جەستەی داپۆشی ..

ئەو كچە كەسێكی تایبەتە؟

هێنری :- ئەو ئێستا.... ئەو...مرۆڤ نیە
.
.
.
.
.

كۆتایی ڕابردوو

هێنری :-"وادیارە ئەمجارە ڕزگارت ئەبێت بەڵام چیتر تۆ نابیتەوە بە مرۆڤ "
بەترسەوە لێی نزیكبوویەوە و
بتڵە بچوكە ئاوەكەی خستە نێو قورگی ئانی و ئاوەكەی پێخواردەوە

دواتر هەستا و ویستی بڕوات بەڵام ئاوڕێكی دایەوە
هێنری :- "هێشتا زۆرت ماوە.... "

دواتر هێنری دیار نەما...


.
.
.
.
.
.
.
.

نزیكەی سێ ڕۆژی پێچوو هێشتا ئانی بێهۆش بوو

بەهێواشی چاوی كردەوە لەگەڵ بوونی هەندێك ئازار لە سەریدا

هەستا و بە سەرسامی سەیری چواردەوری و برینەكانی ئەكرد

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now