لە شوێنێکی نهێنی
ئەلبێرت وەستاوە لەکاتێکدا کڵاو و سەرشانێکی سپی کردبوو تاوەک و نەناسرێتەوە
نامەبەرەکە وتی :ئەمە نامەی ئەژدیهایە..
نامەکەی دایە دەستی ئەلبێرت..نامەبەرەکە کاتێ سواری ئەسپەکەی بوو
ئەلبێرت بە خێرایی شمشێرەکەیی بۆ هەڵدا و نامەبەرەکەی کوشت..تاوەک و زانیاریەکان دزەپێنەکات..ئەلبێرت لەبەر خۆیەوە زەردەخەنەیەکی کرد و بیرۆکە خراپەکانی بەتەواوی کاتی گەشەکردنیان هاتووە..
لەلای ڤیکتۆریا..
لۆرێن سواری ئەسپەکەی بوو تاوەک و بگەڕێتەوە بۆ شانشین..ڤیکی یاوەری ئەکرد ..
لۆرێن سەیری ڤیکی کرد و وتی: چاوەڕێتم..
دواتر رۆیشت..ڤیکی وەستابوو بەبێ هیچ کاردانەوەیەک..سامۆن هات بۆ لای و دەستی لەسەر شانی دانا.
.وتی: ئێستا کاتی گەڕانەوەیە؟ڤیکیش سەیری کرد و سەری بەمانای بەڵێ لەقاند..
سامۆن وتی : خەمت نەبێت ..من و برا گەمژەکەت هۆزەکە بەڕێوە ئەبەین..تەنها هیوادارم لەماوەی دوو رۆژدا هۆزەکەش وەک خۆی بێمێشک نەکات..
بەڕوونی نیگەرانی بە رووخساری سامۆنەوە دیاربوو ،،
ئەم دیمەنە وای لە ڤیکی کرد کە بداتە قاقای پێکەنین..ڤیکتۆریا وتی: نەمزانی بوو کە بەراستی و تۆ و لوکاس دوژمنی یەکن ..
بەردەوامی بە پێکەنینەکەی دا
سامۆنیش وتی :هیچ پێکەنیناوی نیە
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...