هۆزی شینا

407 98 268
                                    

لوكاس :- پێم بڵێ ئەو ئێستا چۆنە ئایا ژەهرەكە كاریگەری هەبووە لەسەری ?
دانیشت لە تەنیشت زۆپای دارەكە

سامۆن:- همم… پێت وابوو كە كاریگەری لەسەری نەبووە ?

سامۆن دكتۆری تایبەت بە هۆزەكەیە
چاویلكەكەی داناو پاكی كردەوە دواتر لە چاوی كردەوە

لوكاس :- بەڵام ئەو گورگە …
سامۆن :- بۆ پێت وایە گورگەكان كاتێك مار پێوەیا ئەدا ژەهراوی نابن !
لایەكی برۆی بەرزكردەوە و چاویلكەكەی نزمكردەوە بۆ ئاستی لووتی
وە خەریكی ئامادەكردنی دژە ژەهر بوو

لوكاس:-ئحم..مەبەستم ئەوە نەبوو ..
سامۆن:- ئایا شتێك دەربارەی ئەو كچە ئەزانیت !?
لوكاس:- ئم…نا…نەخێر
قورگی پاككردەوە و ڕۆیشتە سەر كورسیە دارینە جوڵاوەكە و چاییەكی تێكرد و دەستی كرد بە خواردنەوەی
سامۆن:- خۆت ئەزانیت ئەو یەكەم و كۆتا كەس نیە كە لۆرێن ئەیكات بە گورگ بیرت چوو خوشكەكەشت بەهەمان شێوە بوو !
سامۆن گیراوەكەی گەرم كرد

لوكاس:- بەسەرهاتی خوشكەكەم جیاوازبوو ..من تەنها نیگەرانم لەبارەی ئەوەی كە ئایا لۆرێن بۆچی ئەو كچەی كردوە بە گورگ..
ڕوخساری كەمێك گرژ و نیگەران بوو

سامۆن دژە ژەهرەكەی هەڵگرت و دەرخواردی ئانی دا
لوكاس:- ئەمە چەنەم جارە ئەو دژە ژەهرە ئامادەبكەیت ..ئەگەر ژەهرەكە ئەو كچە نەكوژێت ئەوا ئەو دژە ژەهرە ئەیكوژێت
بە كەمێك هاواری مناڵانەیی وای وت

سامۆنیش باجەكەی لەسەر مێزەكە هەڵگرت و گرتییە لوكاس
سامۆن:- ئەگەر ئەوەندە قسە بكەیت ئەوا ژەهرێكی بەتام لەنیوە شەودا ژیانت لەناو ئەبات
بە توڕەییەوە وتی

لوكاسیش بەپەلە ڕایكردە دەرەوە و دواتر سەری لە سوچی دەرگاكەوە دەرهێنا و قسەیەكی كرد

لوكاس:- لە خوشكەكەم تێناگەم كە ئەم پیرە پیاوە توڕەیە چیە ئەوەندە پلەكەی بەرزبێت كە تەنانەت منیش نەتوانم بەرەنگاری ببمەوە, سەر سپی ناشرین
زمانێكی لێیدەرهێنا و دواتریش رایكرد چونكە گۆزەیەكی گڵین بەرەو ڕووی هات لەلایەن سامۆنەوە

سامۆن :- ڕۆژێك ئەم كوڕە شێتم ئەكات …چ چ چ بەراستی بێزاركەرە

……………………………

ڤیكتۆریا :- چییە لوكاس.. بیستومە كچێكت دۆزیوەتەوە لە نێو رووبارەكە
ڤیكتۆریا خەریكی شمشێربازی بوو لەكاتێكدا نیوە شەوە

لوكاس:- خوشكەكەم بەم كاتە درەنگە بۆچی هەمیشە شمشێربازی ئەكەیت!
ڤیكتۆریا:- هەوڵ مەدە بابەتەكە بگۆڕیت ..

بە شمشێرەكەیەوە جوڵەكانی خێرا كرد

لوكاس:- لەڕاستیدا من ئەوم بینی كە مار پێوەیدا بۆیە بە خێرایی هەڵمگرت و هێنامە ئێرە
بە دەستی پشتەملی خوراند

ڤیكتۆریا بەردەوام بوو لە مەشقكردنەكەی

لوكاس:- وە سەرەڕای ئەوەش هەستەكەم ئەو یەكێكی ترە لە بە گورگ بووەكانی لۆرێن
ڤیكتۆریا بە بیستنی ناوی لۆرێن یەكسەر بەبێ ویستی خۆی ئاڕاستەی شمشێرەكەی كردە سەر ملی لوكاس

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now