شەڕکردن

352 89 176
                                    

No Ones Pov

وێنبین :- خێراتر راكە ئانی ئێستا ئەماندۆزنەوە ….
دەستی ئانی گرتوە و بەدوای خۆیدا رایئەكێشێ…

ئانی :- هەموو هەوڵی خۆم ئەدەم…هەرچەندە بەهۆی بە گورگ بوونمەوە زۆر لەجاران خێراتر بووم بەڵام هێشتا ناتوانم بە تۆ بگەمەوە…
بەهەناسە بڕكێوە وای دەوت…

وێنبین :- نابێ ئەو كوندەپەپووە نەفرەتییە بماندۆزێتەوە ئەگینا لەدەستی پاتۆرۆ ڕزگارمان نابێ…

ئانی :- ئەو كوندەپەپووە نەفرەتییە …گەر بمزانییایە ئاوا شوێنم ئاشكرا ئەكات و سیخوڕی پاتۆرۆیە , ئەوا هەر لەوێ گوێم لێی نەدەگرت و هیچم بۆی باسنەدەكرد…

كە وای وت وێنبین لە شوێن خۆی وەستا…

ئانی :- چی بوو..بۆ وەستای….
ئانی دەستی بە ئەژنۆیەكانی گرت و نوشتایەوە تاوەك و هەندێك هەناسەی بۆ بگەڕێتەوە….

وێنبین :- ئەی گەمژە …بۆ ئەوەندە دەمت شڕە ناكرێ كە هەر كەس ئەبینی باسی خۆتی بۆ نەكەیت؟
(دانەیەكی كێشا بە سەری ئانییا)
پێم بڵێ داوای هیچی لێت نەكرد؟

ئانی :- ئەو وتی هەر كات گەیشتیتە لای لۆرێن ئەوا ئەفسانەی كۆنی ئەمازۆن بهێنە….

وای وت لەكاتێكدا دەستی بەسەریەوە گرتووە….

وێنبین :- ئەفسانەی كۆنی ئەمازۆن چیە؟

ئانی بە دەستی ئاماژەی بۆ وێنبین كرد تاوەك و نزیك بێتەوە و بەچرپە وتی

ئانی :- كتێبەكەی لۆرێنە …ئەلێن كە ڕابردوو وە داهاتوی تیایە… شتێكی گرنگە بۆیە گەر هەر كەس تەنانەت ناویشی بهێنێت ئەوا لۆرێن ئەیكوژێت….

وێنبین بە سەرسامییەوە سەیری ئانی كرد….

وێنبین :- دیارە زۆر گرنگە بۆیە…

ئانی :- ئهم…دەی بابڕۆین كاتمان نیە….
وای وت و ڕایكرد…

وێنبینیش ڕایكرد….

كوندەپەپوو هێشتا بە ئاسمانەوەیە و بەهەموو لایەكدا چاوئەگێرێت …

لەژێر لێوەوە نەفرەت ئەكات و هەوڵی دۆزینەوەی ئانی ئەدات…..

لەدوورەوە ئەوانی بینی…ئاماژەی بە مەیمونەكان دا تاوەك و بێنە ئەو شوێنە و بەخێرایی ئانی و وێنبین بگرن …

هەر كە ئانی و وێنبین هەستیان بەوە كرد كە خەریكە ئاشكرا ئەبن ڕاكردنەكەیان خێراتر كرد….

بەڵام نەیانزانی كە سوپای مەیموونەكان چواردەوریان لێ گرتن….

ئەوان بەخێرایی بڵاوبوبونەوە و رێگایان بە ئانی و وێنبین نەدا بڕۆن….

كوندەپەپوو نیشتەوە و بە فیزەوە دەستی بە قسەكردن كرد….

كوندەپەپوو :- پێتان وابوو ڕزگارتان ئەبێ لەدەستم؟ ..
چاوە زەردە ترسناكەكانی ئەدرەوشانەوە لە نزیكی بەرەبەیاندا….

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now