ئێستاش بەردەوامی بە چیرۆكەكە ئەدرێت لەلایەن نووسەرەوە…
كاتێك ئانی چاوی كردەوە بینی وا بووەتە شەو…
هەموو گیانی بەخوێنبووە و توانای نیە تەنانەت تۆزێكیش بجوڵێت بەچاو سەیری دەستەكانی كرد بەڵام بەتەواوی سەری سوڕمابوو وە بیری كەوتەوە كە …كاتی خۆرئاوابوون لە مێژە لایداوە و ئێستا ئانی…لاشەی بەتەواوی وەك گورگێكە….بووەتە گورگێكی ڕەش…
تنۆك تنۆك فرمێسك بە چاویا ئەهاتە خوارەوە…
وا بووەتە دڕندەیەك…چیتر دایكی و هاوڕێكانی و و جیهانی مرۆڤەكان نابینێتەوە …هەموو هەوڵەكانی بەفیڕۆچوون…هەموویان…ئانی لەو خەیاڵانەیا بوو ئەستێرەیەك لە ئاسمانەوە بەرەو زەوی هات باشتر بڵێن بەرە و ئانی هات…
لەبیرت بێت دوای ئەستێرەكە بكەوە….
ئەمە لەمێشكی ئانیدا دەنگی دایەوە…
چاوەكانی ئانی داخران بەهۆی ڕوناكی زۆری ئەستێرەكە
هەستی بە ئاسودەییەكی زۆر كرد كاتێ جەستەی بە تەواوی فێنكی بوویەوە..وەك بڵێی پەرداخێك ئاوی فێنكیان بەسەر ڕژاندبێت..وای هەست كرد كەوتوەتە نێو گوڵ و گوڵزاری بەهار …و پاشانیش ئەستێرەكە ڕۆیشت….
ئانی برینەكانی هەمووی چاكبوونەوە … بەخێرایی هەستا و دوای ئەستێرەكە كەوت وەك چۆن دەنگێك لە مێشكیدا بوونی هەبوو…
چیتر سەرسامبوون بۆ ئانی لەوانەیە بوونی نەمابێت ئەو هیوابڕاوێكە كە هیچی نیە لەدەستی بات بە ئومێدەوە ئەرۆیشت …ئەم دەرفەتانە بۆ ئانی زۆر زۆرن چەندەها جار لە مەرگ گەڕاوەتەوە ….ئەبێت هۆكارێك هەبێت بۆ هەموو ئەمانە …تەنها پێویستە خۆڕاگربێت….
ئەستێرەكە خۆی كرد بەنێو چاڵێكی تەسكدا لە ژێر قەدی دارێكی گەورەدا وە ئانی بەئاسانی بەهۆی شێوە بەگورگ بووە راستیەكەیەوە توانی بەئاسانی برواتە نێو چاڵەكە..
قاچەكانی ئانی هەڵخلیسكان و بەنێو چەندین زبڵ و تۆڕی گەورەی جاڵجاڵۆكەیا تێپەڕی بە خلیسكان ..هەتا گەیشتە كۆتایی ڕێگاكە…و بە توندی هەڵدرا بەهۆی خلیسكانەكەیەوە…
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Kurt Adamدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...