کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان = خوێنەری راستەقینە کە لە هەر دێڕ و وشەیەک لێدوانێکی هەیە
وەک ئەوەی جیهان لە ئێستادا وەستابێت
...............................................................
ئێزالیا بە هێمنی نزیک ئەبوویەوە لە مێزەکە و پەنجەی شایەتوومانی ئەخشاند لێی ..
سەری بەرزنەکردەوە و بەردەوام بوو لە نیگا شاراوە پڕ نهێنیەکانی...
ئەندامانی باڵی پەپوولە هیچیان لە شوێنی خۆیان جێگیر نەبوون..
هەموویان ترسێک لە ناخیان هەبوو جگە لە یەکێکیان...
کە لە سوچی لای مێزەکە دانیشتبوو بە نیگا تیژە سەیرەکانی ئەیڕوانییە دووڕەنگە بێهەستەکەی بەرانبەری...
دواتر زەردەخەنەیەکی کرد ..
لۆرێنیش تەنها بە وردییەوە سەیری هەموو ڕووداوێکی ئەکرد کە لەو ژوورەیا ڕووئەدات..
وە دانیشت لەسەر مێزەکە و سەرنجەکانی قووڵتر کردەوە لەسەر کاردانەوەکانی دانی...
ئێزالیا هەستی کرد کە شتەکان بە ڕێکی ناڕۆن بۆیە دەستی بە قسەکردن کرد..
وتی :- هەست بە ئاسوودەیی ناکەن وایە..؟
بەبێ ئەوەی لەسەر شێوە جێگیرەکەی بجوڵێت لایەکی برۆی بەرزکردەوە...
کەس جوابی نەدایەوە چونکە هەمووان بێدەنگن لە ئاستی ئەو هەستە پڕ مەترسیەی کە بە ژیانیان هەستیان پێی نەکردوە..
دواتر بەرەو کاسترۆ ڕۆیشت کە لەهەموویان ترساوتر دیاربوو...
ئارەقەیەکی زۆری کردبوویەوە بەڕادەیەک کە تکە تکەکەی زەویەکەی تەڕکردبوو...هەناسەکانی قوڵ بوبون وە بۆ زۆر هەناسەی ئەدا...چاوەکانی بە ئەستەم ئەکرانەوە ..هەمووی بەهۆی ئەو هەستە بکوژانەی کە وا بۆی دروستبووە...
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...