بە جێهێشتن

351 101 229
                                    

ئانی :- من تارماییم؟

سەیری دەستەکانی کرد و سەری بەرزکردەوە بە ئاراستەی کەسە ترسناکەکە

پیاوەکە دانیشت و دەستی بەسەر گورگەکانا هێنا

دواتر دەستی کرد بە وتنی گۆرانیەک بە نزمی ... ئانی بە جوانی گوێی لێی نەبو کە ئەیوت چی بۆیە لێی نزیک بویەوە

پیاوەکە گۆرانیەکی سەیری وت پاشان هەستا و ڕۆیشتە ژورەوە

ئانی یەکسەر دوای کەوت و چوە ژوورەوە

ئاگردانێکی بچوکی لێبو کە ئاگرەکەی کز و خامۆش بوو هەروەها بنمیچی ژورەکە هەموی دار بوو لەگەڵ دیوارە بۆرە گڵەکەی

بۆنی ئاژەڵ ئەو ناوەی تەنی بوو هەروەها خوێن زەویەکەی داپۆشی بوو ، مێزەکە پەرداخێک و چەند پارچە سەمونێکی لەسەر بوو

پیاوەکە لەسەر مێزەکە دانیشت و ویستی نانەکەی بخوات بەڵام پارچە سەمونەکان ڕەق بوبون و شیرەکەشی بۆگەنی کردبوو

بە بێزەوە دەستی بە نانخواردن کرد و دواتر لەبەر خۆیەوە وتی

پیاوەکە:- ئاوا بەر پەرچی چاکەکەم ئەدەنەوە ؟ من تەنها داوای خواردنێکم کرد کە شایەنی خواردن بێت نەوەک زبڵدان

بە توڕەییەوە پەرداخە شیرەکە و سەمونەکانی هەڵدا و بە بێهیوایی ڕۆیشتە بەردەم ئاگردانەکە و هەندێک داری بۆ زیاد کرد

پیاوەکە:- داپیرە ئێلیزا ...زۆر بیرت ئەکەم ...ببینە خەڵکی ئەم زەمانە چەندە دڵڕەق و بێوەفان! دوای ئەوەی کە چارەسەری پزیشکیم بۆ منداڵەکەیان کرد ئەوان تەنها پەرداخێک شیری بۆگەن و چەند پارچە سەبونێکی ڕەقیان پێم داوە ، من هەوڵی زۆرم دا بۆیان بەڵام ئەوە پاداشتەکەیان بو! داپیرە ....من ڕقم لە مرۆڤایەتی ئەبیتەوە چونکە ئەوان تۆیان کوشت من ڕقم لێیانە چونکە بێبەزەیین....

لەم قسانەیا بوو بەڵام دەنگە دەنگی شمشێر و لورەی ئازاری گورگەکانی بەرزبوونەوە و بە خێرایی ڕاچەنی ، هەروەها ئانی لە ترسدا ڕەنگی زەرد و ترساوی لێنیشت پیاوەکە بەخێرایی ڕایکردە دەرەوە و دارێکیشی لەگەڵ خۆی هەڵگرت

ئانی هەوڵی دا نەترسێت و بە دوای کەوت پاشان لە نێوانیان وەستا

گورگە بریندارەکان لەبەردەم ماڵەکە بە بێهێزیەوە هێشتا بەرگری لە خاوەنەکەیان ئەکەن ، ئاژەڵەکان هێندە بەوەفان بۆ خاوەنەکەیان کە مرۆڤەکان بێنرخ ئەکەن چونکە ڕەفتاری ئاژەڵەکان لە هەندێک مرۆڤ مرۆڤانەترە

پیاوەکە ئەژنۆکانی شکا و قوڕگی وشک و فرمێسکی بەئازاری بۆ دروست بوو

ئەم هەموو ئاژاوە و کوشتارگەیە لە پای چی ؟

مرۆڤەکان بۆچی هێندە دڕندە و بێوەفان ! ئاخر خۆ گورگەکان هیچیان لەوان نەکردبوو !

پیاوەکە:- هێی ئەی مرۆڤەکان بۆ ئەو کارە دڕندانە ئەکەن بەرانبەر گورگەکانم ؟

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now