ئایا من تارماییم؟

452 99 132
                                    

……… :- من كاپتنی دەریام..كاپتن تۆرینتۆ
وای وت لەكاتێكدا سەیری ئاسمانی ئەكرد و دانیشتبوو قاچەكانی ڕاكێشابوو هەروەها بەدەستەكانیشی لەدواوە خۆی گرتبوو

كەسێكی قژڕەشە لایەكی چاوی بە پەڕۆیەك داپۆشیبوو كە وەك كاپتن دەرئەكەوت هەروەها جلی كەشتیوانی لەبەربوو وە ڕوخسارێكی جوان و شیرینی هەبوو..

كەسێكی قژڕەشە لایەكی چاوی بە پەڕۆیەك داپۆشیبوو كە وەك كاپتن دەرئەكەوت هەروەها جلی كەشتیوانی لەبەربوو وە ڕوخسارێكی جوان و شیرینی هەبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئانی :- چۆن منت ڕزگارد وە بۆچی؟
وای وت لەكاتێكدا هەناسەی بە قورسی ئەدا و هەموو گیانی هەر ئاو بوو

كاپتن :-  ئمممم كەسێك ویستی ڕزگارت بكەم..
شانەكانی هەڵتەكاند

ئانی :- سوپاس بۆ خوا …كە ڕزگارم بوو..
چاوەكانی داخست و بەپشتدا كەوت

كاپتنی سەرسامكرد بەو كاردانەوەیە و كاپتن بە تێنەگەیشتنەوە وتی
كاپتن :- هێی هێی پرسیار ناكەیت كەكێ ویستی ڕزگارت بكەم؟ ئەی سوپاسم ناكەیت؟

ئانی :- زۆۆۆر سوپاس كاپتن تۆرینتۆۆۆ
بەهاواری دڵخۆشییەوە وای وت و زەردەخەنەی كرد

كاپتن :- ئاییشش كچێكی سەیریت ئێستا ئەزانم بۆ جەنابی ویستویەتی ڕزگارت بكەم …تۆ كەسێكی بێدەسەڵات بەڵام ڕاكێشەریت…

ئانی :- مەبەستت لە ڕاكێشەر چییە؟

كاپتن :- مەبەستم ئەوەیە كە هەر كەس تەنها یەكجار ئەتبینێ ئیتر سەرسامت ئەبێ و ئەچیتە دڵییەوە…
بەبێزارییەوە وای وت
كاپتن :- بەس بمزانییایە بۆ من كەسایەتیەكی ڕاكێشەرم نیە تاوەك و پەری لۆنا بۆ خۆم ڕابكێشم
كاپتن پرتە و بۆڵەی ئەكرد

ئانی :- ئۆو پەری لۆنا كێیە؟ ئۆو بەڕاست ئەی كێ بەتۆی وت كە من ڕزگاربكەیت؟ چۆن زانیتان لەمەترسیدام؟؟
ئانی پەرۆشیەكانی دەستی پێكرد

كاپتن :- ئحم ئحم ..جا بۆ پێو بڵێم خۆ لەبەرانبەردا هیچم پێنادەیت..
شانەكانی بە ئیهمالییەوە هەڵتەكاند

ئانی :- هەرچەندە پەری لۆنا ناناسم بەڵام بەڵێن ئەدەم كە قسەی لەگەڵ بكەم و بۆتی ڕازی بكەم..
بەزەردەخەنەوە وای وت

كاپتن بەلاچاو سەیری كرد چونكە نەیویست دڵخۆشییەكەی لەلایەن ئانییەوە ببینرێت بۆیە كەمێ خۆی قورس كرد تاوەك و نرخی بابەتەكە بچوكتر بكاتەوە
هەرچەندە كاپتن زیرەك و لێهاتووە بەڵام زوو هەڵئەخەڵەتێندرێت لەلایەن كەسانی ترەوە…

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now