پیلانگێڕی

364 96 187
                                    

Anni's Pov
دزەكە وا بەرەو ڕووم دێت…
نازانم چی ڕووئەدات گەر بمگرێت…
باشە…ئانی …ئەبێت بەهێزبیت …

سەیرێكی لای ڕاست و چەپی خۆمم كرد …
پارچە دارێكم بینی…

- زۆر ئاسانە ئانی تەنها هەڵی بگرە و لێی بدە..
لەبەرخۆمەوە وتم و بەهێواشی هەڵم گرت..

ئەو ئێستا نزیكە… بەڵێ پێویستە لێی بدەیت…

- یااااااااااااا…..
بەخۆم و قیژەكەمەوە دەرپەڕیم.. دزەكە لەترسا هەڵبەزییەوە و منیش بە دارەكەوە بەرەو ڕووی ڕۆیشتم

بەڵام ئەو بەهێزتر و خێراتر بوو یەكسەر دارەكەی گرت و لێی سەندم پاشان ڕوی وەرگێڕام و دەستی نایە سەردەمم…

هەرچەند جوڵام نەمتوانی دەربازببم بۆیە جوڵە سەركەوتوانەكەی كچانم بەكارهێنا…

گازێكی بەهێزم لەدەستی گرت و هاواری كرد…

بەخێرایی بازم هەڵدا و  قژیم گرت پاشان ڕامكێشا.. دواتر هەرچۆنێك بێت چوومە سەرپشتی و دەستم كرد بە لێدانی

ئەوەندەم لێیدا داخی هەموو ئەو ڕووداوانەم پێی ڕشت كە بەسەرم هاتبوو

:- باشە باشە تەواو وازبێنە , خۆم بەدەستەوە ئەدەم…

لەژێر دەستما وای وت ..لاچاویم شین كردبویەوە هێندەم زلە لێی دابوو

- بەتەمای دزی لە سامۆن بكەی ..مەگەر بەخەو بیبینیت..
هەندێكی ترم لێیدا ..

:- من هاتووم دەرمانەكان ببەم بۆ سامۆن ئاخر بۆ لێم ئەدەیت بەسە وازم لێبێنە ..
كە وای وت وەستام…بە لاچاو سەیری ئاسمانم كرد و بیرم كردەوە ..

- باشە ئەی بۆ بیرم نایە سامۆن ئەوەندە كەمتەرخەم بێت و دەرمانەكان لەگەڵ خۆی نەبات ؟ هاااا

چڕنوكێكی باشم لە قۆڵی گرت….

.
.
………………………….

دارەكەمم بەدەستەوە بوو هەروەها لەسەر كورسیە چەماوەكەی سامۆن دانیشتبووم لەتەنیشت ئاگردانەكە ..

بەتوڕەییەوە سەیری ئەوەی بەرانبەرم ئەكرد كە خەریكی چارەسەركردنی لاچاویەتی …
دارەكەم لەنێوان دەستەكانمدا یاری پێئەكرد…

ڕوخسارم بەهۆی چرچی توڕەییەوە داپۆشرابوو..

- پێم بڵێ ئەتویست چی بدزیت ؟
بە تۆنێكی توڕە و جێگیرەوە ددانەكانم لەوەی بەرانبەر جیڕكردەوە

:- پێم وتیت من بۆ دزی نەهاتووم
ڕوخساری گرژ كردبوو

- درۆ ئەكەیت…چونكە كە قسە ئەكەیت سەیری چاوەكانم ناكەیت…
ددانەكانم جیڕكردەوە و ویستم لێی بدەم بەڵام لوكاس هاتە ژوورەوە..

:- لوكاسسسس… لەدەست ئەو كچە ڕزگارم كە ..
دزەكە بە ترسەوە ڕایكردە پشتی لوكاسەوە و سەیری منی ئەكرد…

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now