Vote before
ReadingComment لەنێوان دێڕەكان
ئانی :- من...من...مرۆڤ نیم؟
ئانی بە سەرسامیەوە سەیری دەستی ئەکرد
ئانی :- مەبەستت چیە لەوە ؟
ماکس :-بەپێی پشکنینەکان بێت بۆهێڵی کرۆمۆسۆمەکانت گۆرانکاری بە سەردا هاتوە ، شێوازێکی هێمن و مەترسیداری وەرگرتوە ، ئەمەش بوەتە هۆکار بۆ تێکچونی هۆرمۆنەکان و هەروەها گۆرانکاری نەبیندراو لە جەستەت دەست بە گەشە ئەکەن ، من وەک پزیشکێک هەتا ئیستا هیچ حاڵەتێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە
لینا :- لەوانەیە بەهۆی ئەو نیشانەیەوە بێت
نیگەران بووماكس :- كام نیشانەیە؟
لینا :- سەیری ئەمە بكە ماكس …
وێنەی نیشانەكەی پیشان داماكس :- وێنەی كەلە سەری ئەژدیها لەكاتێكدا شەش پەپولە بەدەوریدا ئەخولێنەوە…
ماكس لەكاتێكدا سەیری وێنەكەی ئەكرد وای وتلینا :- چۆن…كوا ئەو نیشانەیە زۆر ناڕوونە وێنەی چی لەسەرە
مۆبایلەكەی لەدەستی ماكس بردماكس :- من زۆر وردم لە سەرنجدانی وێنە كێشراوەكان …بۆیە تێبینی كەلە سەری ئەژدیها و باڵەكانی پەپولەم كرد لەسەر وێنەكە….ئەوە راستە كە وێنەكە ناڕوونە بەڵام من ئەوە وەك تاقیكردنەوە ئەبینم پێشتر لە بەرنامەیەكی وێنەی ناڕوون بەشداریم كرد…وێنەی زۆر ئاڵۆزترم بینیوە ..بۆیە ئاشكراكردنی ئەوە بۆمن ئاسان بوو…
بەڵام بوەستە بۆچی بەهۆی ئەو وێنەیەوە بوو؟لینا :- چیە ماكس خێرا لەبیرت كرد؟ ئێستا هەمویم بۆ باسكردیت ئەو نیشانەیە ئەو نیشانەیەیە كە لەسەر شانی ئانی دروستكرابوو لەلایەن لۆرێنەوە
ماكس :-ئاااهـ..ببورە لەبیرم كردبوو ..
زەردەخەنەیەكەی شەرمەزارانەی كردئانی :- ئەبێ مانای چی بێت…
ئانی هێشتا هەر سەرسامە و سەیری زەویەكە ئەكات لەبەر خۆیەوە ئەوانەی وتماكس :- لەوانەیە ئاماژە بێ بۆ كۆمەڵێ شت…
لینا :- لەوانەیە ئاماژەبێت بۆ هەر حەوت ئەندامەكەی ئەمازۆن
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...