لە ئەمازۆن چی ڕووئەدات؟

333 102 165
                                    

كاتژمێر پێنجی ئێوارەیە و ئانی بەرێوەیە بۆ دارستانەكە نەخشەی ڕێگاكە و نەخشەی هەندێ شوێنی ئەمازۆنی لایە

بەهۆی پیساییەكەوە نەیتوانی بچێتە نێو پاسەوە بۆیە ناچار بوو بەپێ ڕێبكات هەتا ئەگاتە ئەمازۆن

هەندێ خواردنی كڕی و لەنزیك ڕێگای دارستانەكە دەستی بەخواردنیان كرد

سەیرێكی ئاسمانی كرد
ئاسمان ساماڵە و كزەبایەكی كەمی هەیە..هەروەها مانگی نیوە سپی لەبۆشایی ئاسمان خەریكی جێگا خۆشكردنە بۆ نیوەشەو

هەوایەكی سارد و شێداری هەیە

ئانی كەمێ ئەترسا چونكە بەتەنها هاتوەتە گەشتێك كە هەرگیز خەیاڵی نەئەكرد ئەمە ڕووبدات وە ناچاریشە ئەوە بكات

لە بەیانییەوە لەرێگایە و ئێستا گەیشتۆتە نزیك ڕێگا خۆڵەكەی كە بۆ ئەمازۆن ئەڕوات…

رۆژی ڕوداوەكە بەهەمان رێگادا هاتن و تەزوویەك بە لاشەیدا هات..

ڕۆیشت و بەترسەوە ئەیڕوانیە دەورو پشتی تاوەك و ئاگاداری هەر هێرشێكی لەناكاو بێت..

بەدرێژایی ڕێگاكە ڕۆیشت و ڕۆژگار كۆتایی پێهات و بووە شەو..

ئانی لاییتەكەی هەڵكرد و بەڕێكەوت بۆ شوێنی ڕوداوەكە…

زۆر شوێنی سەیر كرد بە ترسەوە بەڵام لەیادی نەبوو كە چووە كام شوێن ئەوكاتەی لۆرێنی بینی..

ساردی كەشەكە ئانی هەڵئەلەرزاند لە سەرمادا…

ئانی بۆساتێك وەستا و جانتاكەی لەشانی هێنایە خوارەوە و چاكەتێكی گەرمی دەرهێنا كە پێشتر تەنها وەك كەلوپەلێكی زیادە سەیری ئەكرد..

ئانی :- ئۆو كێ ئەیزانی چاكەتە خورییە زیادەكەم بۆ كاتێكی ئاوها بەكەڵكم دێت , ئەم چاكەیەت لەبیرناكەم چاكەتە خورییەكەم…
لەگەڵ خورییەكە قسەی ئەكرد و لەباوەشی كرد دواتریش لەبەری كرد

بۆ ماوەی كاتژمێرێكی ڕێك بەو ناوەیا گەڕا بەڵام هیچ ئاسەوارێك یاخود شتێكی نەدۆزییەوە كە بیبات بۆ لای شوێنەكەی لۆرێن…

ئانی :- پێویستە ئاگرێك بكەمەوە و ئەمشەو لەشوێنێك بمێنمەوە..واباشترە بەیانی بگەڕێم…ئمم دارستانی ئەمازۆن ئەوەندەش ترسناك نیە كە باسیان ئەكرد
شانەكانی هەڵتەكاند و دەستی كرد بە كۆكردنەوەی دار..

دارەكانی كەڵەككرد و شقارتەیەكی دەرهێناو ئاگرەكەی كردەوە …
دانیشت و چیلكەیەكی باریكی هەڵگرت و وێنەی هێماكەی سەرشانی ئەكێشایەوە لەسەر زەویەكە و لەگەڵیشیدا گۆرانی ئەوت..

((ئەنگوستیلە…ئەنگوستیلە…گرانبەهاو جوان و بریسكەدار..ئانی ..لەپەنجەی بكە…ئەوە شتێكی جوانە..لالەلا..))
بەردەوام ئەو دەستەواژەیەی ئەوت كە دایكی هەمیشە پێش خەوتنی ئانی بۆی ئەوت..

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now