ڤیكتۆریا :- لوكاس , ئەوەی وتم جێ بە جێی بكە…
چاوەكانی تیژ كردەوەلوكاس :- بەڵام ڤیكتۆریا….
ڕوخساری كرژ كرد…ڤیكتۆریا :- چییە !!
لەتووڕەییدا گوێت لە دەنگی هەناسەكانی ئەبوولوكاس :-ناتوانم ..ئەوە بكەم..
سەیری لایەكەی تری كردڤیكتۆریا زەردەخەنەیەكی لاری كرد…
پاشان دەستی كرد بە چەپڵە لێدان…
ڤیكتۆریا:- فەرمانی خوشكەكەت جێ بە جێ ناكەیت !
هێڵە توڕەكەی نێو چاوانی گرژكرد..لوكاس :- خوشكەكەم …
ڤیكتۆریا :- لوكاس ! ئایا خۆشت ئەوێ !
لوكاس سەیری لایەكەی تری كرد و ڕوخساری كەمێك ناجێگیر بوو
لوكاس :- بەڵێ…ئەو ئەو كچەیە كە هەمیشە چاودێریم ئەكرد…ڤیكتۆریا :- ئەو كچێكی بچووكە واباشترە كەسێكی تر بكەیتە هاوەڵت.. ئا…هەروەها … لۆرێن نیشانەی هاوەڵی لەسەر شانی ئەو كچە بەجێهێشتووە…ئایا پێتوایە ئەتوانیت ڕووبەڕووی لۆرێن ببیتەوە !
بەدەوری لوكاسدا ئەخولایەوە و پەنجەی شایەتومانی بەسەر شانە بەهێزەكانی لوكاسدا ئەهێنالوكاس :- لۆرێن كەسێكی لاوازە…ئەو بەبێ ئەو كتێبە هیچ نیە..
مستەكۆڵەكانی توند كردڤیكتۆریا :- ئەی نازانیت كە ئەو هەموو ئافرەتەی بۆ چیە !
لایەكی برۆی بەرزكردەوە و لێوەكانی لاركردەوەلوكاس :- بێگومان ئەوە جگە لە حەزێك هیچی تر نیە..
بەشێوەی پرسیار ڕووی لە ڤیكتۆریا كردڤیكتۆریا :- براكەم تۆ هێشتا شارەزانیت…بیرتە یەكەم جار كە منی هەڵبژارد ! لەژوورە تاریكەكە بەتەنیا بووم … لۆرێن هاتە ژوورەو و یەكسەر نموونەی خوێنەكەمی وەرگرت.. بەڵام دواتر گرنگی بە هەستەكانم نەدا…من ئەوم زۆر خۆشدەویست بەڵام ئەو تەنها منی فڕێدا..
چاوەكانی پڕئاوبوون , وادەرئەكەوت لە ئازارێكی گەورەدا نوقوم بووە.. توڕەییەكانی لەچاوە فێڵبازەكانیدا وەك مانگ ئەدرەوشێنەوە… ئەو توڕەیە…چونكە سوكایەتی پێكراوە…دەستەكانی توند گوشی…
بەبەهێزی كێشای بە سەر دڵییدا
ڤیكتۆریا :- من چی لەو دڵە بكەم كە وەك شێت ئاشقی لۆرێنە ! چیتر بەرگەی كەسی زیاتر ناگرم.. لوكاس لێم تێبگە رۆژێك مانەوەی ئالینا بۆ من مردنێكە…ئەوە ئازارم ئەدات , كەمن پشتگوێخراوم..من خانمی دووەمم لوكاس بەڵام ببینە لۆرێن چەندێك سەردانم ئەكات !
من تەنها نامەوێت بەو جۆرە بژیم..من ئەمەوێ خانمی یەكەم بم.. من وەڵامی قوربانیەكانم بۆ لۆرێن ئەوێت…گرنگیدانی لۆرێن بە من هەمووشتێكە…لوكاس بەبینینی خوشكەكەی هەناسەیەكی هەڵكێشا…ئەو ئازارەی كە هەموو رۆژ ڤیكتۆریا پێیدا دەڕوات لە خودی مردن سەختترە…
لەم كاتەدا پێویستە چی بكات! لەنێوان دوو گرنگدا پێویستە یەكێكیان هەڵبژێرێت…
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...