ڕووبارەكە !

300 90 119
                                    

ئانی:- دایكە.....دایكە....برسیمە....
وای ئەوت لەكاتێكدا پاڵی داوەتەوە بە دارێكەوە و لەبرسا خەریكە ئەمرێت..
چاوەكانی سیس بوون و دەمی وشك بووە

دواتر بینی كە كەروێشكەكان لەدوورەوە بە ترسەوە سەیری ئەكەن..

(دایكە ئەو نامانخوات وایە !)
(ش ش ش بچكۆلەكەم بێدەنگ بە با نەماندۆزێتەوە)

ئانی بە توڕەییەوە هاواری كرد :- یااااا من ناتانخۆم بۆ ئەوەنە ئەترسن
كە وای وت كەروێشكەكان لەشوێنی خۆیان هەڵبەزینەوە لەترسا
ئانی پێكەنینێكی كەمی كرد لەبەر كاردانەوەی كەروێشكەكان

ئانی :- پێم بڵێن خواردن لەكوێ پەیدا بكەم ...
ئانی بە گریانێكی منداڵانەیی وای وت و بە رێكی دانیشت

(ئێمە نازانین...)
دایكە كەروێشك وای وت

ئانی :- ئێوە درۆ ئەكەن ئەزانم , دەی ئەگەر خێرا خواردنێكم بۆ نەدۆزنەوە هەموتان ئەخۆم
ئانی ڕستەی دووەمی بە هاوارێكی بەرز وت و وای كرد باڵندەكان هەڵبفڕن لە دارستانەكە

(ب...ب...ب...باشە ...)
كەروێشكەكە بە ترسەوە وای وت

ئانی هێمای سەركەوتنی بە دەستەكانی كرد و لە دڵی خۆیدا وتی
(باشبوو لەكۆتاییدا بوون بە گورگیش خراپ نیە )
بە روخساریش پێئەكەنی بەوەی كە وەك پاشای دارستان دەرەكەوێت

كەروێشكەكان كەوتنە ڕێ و ئانیش بە دوایاندا ئەرۆیشت بەماندووییەوە

ئانی :- چەندێكی ترمان ماوە ..

(زۆرمان نەماوە ...ئاه ئەوە گەیشتین )
گەیشتنە تەنیشت ڕووبارەكە و ئانیش چاوەكانی زەق بوونەوە بۆ خواردن..

بەڵام هەرچەند چاوی گێڕا و سەیری ئەملا و ئەولای كرد هیچ خواردنێكی نەبینی

ئانی بە توڕەییەوە وتی :- هێیییی گاڵتەم پێئەكەن !!

كەروێشەكەكەش بە دەستی هێمای بۆ نێو ڕووبارەكە كرد

ئانیش بە سەرسوڕماویەوە سەیری كرد
ئانی :- چیە ئەتەوێ خۆم هەڵدەمە ڕووبارەكە و خۆم بكوژم !
وای وت لەكاتێكدا لایەكی برۆی بە تێنەگەیشتنەوە بەرز كردەوە..

دواتر بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دانیشت و دەستی كرد بە گریانێكی درۆیینە

ئانی :- ئاخر بۆ ئەوەنە بێبەختم تەنانەت ئاژەڵەكانیش ئەیانەوێ من بمرم و ڕزگاریان بێت لەدەستم

دواتر كەروێشكەكە چڕنوكێكی لە قاچی ئانی دا و وتی
( كورە من مەبەستم ڕوبارەكە نەبوو , من مەبەستم ماسیەكان بوو )
دواتر ئانی لەگریانەوە ڕووخساری گۆڕا بۆ دڵخۆشییەكی زۆر

ئانی :- كورە من تۆ ئەخۆم , كەروێشك گیان بەڕاستی سوپاسسسس
باوەشی بە كەروێشكەكەیا كرد و كەروێشكەكەش وای زانی ئانی بەڕاستیەتی كە ئەیخوات بۆیە لە ترسا بورایەوە

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now