پێش هەموو شت سەیری ترایلەری ئەم جیرۆکە بکە لەسەرەوە دانراوە
☝☝
ئانی بە ئازاری سەریەوە بە خەبەر هات…
هەر كە چاوی كردەوە بەهۆی ڕووناكی خۆرەوە چاوەكانی دووبارە داخستەوە…
بە هێواشی هەستایە سەرپێ و هێشتاش دەستی بە سەر و ملیەوە گرتووە…
كۆتا جاری بیردێت كە لەگەڵ وێنبین خۆیان شاردبویەوە بەڵام ئێستا بەتەنیایە و هیچ كەسێك لەو ناوە نیە….
بانگی وێنبینی ئەكرد لەهەموو شوێنێك وە كاتێ ئاوڕی دایەوە بۆ هەمان شوێنی كە یەكەم جار لەوێ بوو پیاوێكی بینی ….
ئانی لە سەرسامیدا هاواری كرد …
ئانی :- لۆرێن..
بەڵام كەسەكە ئاوڕی نەدایەوە بەڵكو هەر وەك خۆی وەستابوو…
بەفرێكی كەم دەستی بە بارین كرد و خۆرەكە شاردرایەوە بەهۆی هەورەوە…
ئانی سەرسام بوو بەوە چونكە یەكسەر دوای دەركەوتنی لۆرێن ئەو كارە ڕویدا..
بەخێرایی بەرە و لۆرێن ڕۆیشت وە ویستی پیایا بتەقێتەوە بەهۆی توڕەییەوە ..
بەڵام كە گەیشتە بەردەمی ئەوەی كە ویستی بیڵێت گێڕایەوە و نەیوت…
گێڕانەوەی ڕووداوەكان لەلایەن ئانییەوە
من وەستام … چونكە ئەو كەسەی كە بینیم لۆرێن نەبوو ..
ڕوخسارێكی جوان…فریشتە ئاسا…ناتوانم باسی جوانیەكەی بكەم…لەشوێنی خۆم چەقم بەستووە …
بەڵام بەهۆش خۆم هاتمەوە …من بۆ چارەسەركردنی كێشەكانم هاتووم نەوەك سەیركردنی كوڕی جوان…
ئانی :- تۆ لۆرێن نیت…پێم بلێ لۆرێن لەكوێیە…
كەسەكە بەبێ ئەوەی سەیرم بكات وتی :- چۆن من ئەبینیت؟
بۆچی ئەو پرسیارە..؟ بۆچی ڕابردووم لەگەڵ لۆرێن بەبیر دێنێتەوە؟
ئانی :- جوان…بەڵام خراپەكار…
ئەوەم بە شێوازێك وت تاوەك و وای لێبكەم ئاوڕ بداتەوە بۆم…لۆرێنیش یەكەمجار بەبیستنی ئەوە سەرسام بوو…
YOU ARE READING
Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی ⬅دارستانی ئەمازۆن➡
Werewolfدەسپێك7/1/2021 ئانی كچێكی ڕەشپێستی ئەفریقییە.. بەڵام دانیشتووی بەڕازیلە خولیای فێربونی زمانی ئاژەڵەكانی هەیە و لەخانەوادەیەكی هەژارە ڕۆژێك بەمەبەستی گەشتی قوتابخانە دەڕۆن بۆ دارستانی ئەمازۆن.. بەڵام توشی هێرشی گورگەكان ئەبێتەوە و مامۆستا و هاورێكانی...