شازادە

433 89 111
                                    

گێڕانەوەی نووسەر

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

گێڕانەوەی نووسەر..

شەڕەكە بەردەوامە بەڵام بە وەستانێكی كاتی كە تەنها بیركردنەوە ڕۆڵ ئەبینێت..

بلاك بەبەهێزییەوە ماوەتەوە و ئانیش توشی ئازاری زۆربووە …

تاكە ڕێگای دەرچووینیش تەنها شەڕكردنە…

بلاك ئانی لە بیركردنەوەكانی دەرهێنا…

بلاك وتی :- هیچ ڕێگا چارەیەكت نیە بۆ شەڕكردن… خۆت بەدەستەوە بدە گورگی بچووك..

ئانی وتی :- گەر قاچەكانت هێندە بەهێزبن…ئەوا شمشێر بەرانبەر شمشێر لەوانەیە شەڕێكی دادپەروەرانە بێت….

بەخێرایی قەپی بە شمشێرێكدا كرد و بەرەو بلاك ڕایكرد…بەخێرایی بە شمشیرەكە لێیدا..هەرچەندە ئەوە بۆ ئانی قورس بوو كە تەنها ئەیتوانی بە دەمی شمشێرەكە هەڵبگرێت و بیوەشێنێت..

بلاك كاردانەوەكانی خێرانەبوون بەڵام بەرگریەكەی بەهێزبوو بۆیە تەنها شوختێكی بچوكی تێكەوت

بەبەهێزییەوە وتی :- كارێكی جوان بوو گورگە بچووك , كەواتە ئەمجارەیان هەوڵ بدە بزانم ئەتوانیت چی بكەیت..

قاچەكانی بەهێزتربوون و شمشێری بچوكیان دروستكرد لەدەوری خۆیان
ئانی برۆكانی گرژكرد و بە تێڕوانینێكی جیاواز لە توڕەیی سەیری بلاكی كرد ..

ئانی وتی :- پێش ئەوە پرسیارێكم هەیە..

بلاكی خستە پرسیارەوە.. وتی :- چیە؟

ئانی هەناسەی ئەدایەوە بەهۆی هیلاكییەوە وتی :- بۆچی ئەتەوێت بمكوژیت ؟

بلاك سەرسام بوو .. بە چاوە زۆرەكانی سەیری ئانی كرد..

وتی :- نازانم بۆچی ئەپرسیت ؟
وە بە قاچێكی پشتەسەری خوراند

ئانی وتی :- چونكە فەرمانت پێكراوە وایە؟تۆ هیچ هۆكارێكت بۆ كوشتنم نیە تەنها یەك شت نەبێت..

جاڵجاڵۆكە هێشتا هەر شۆكە بەوەی ئانی بۆ ئەم قسانە ئەكات..

ئانی وتی :- تۆش ئەتەوێت بژیت ..هەر بۆیە ئەبێ من بكوژیت ..

جاڵجاڵۆكە بە توڕەییەوە وتی :- بوەستە لە قسەكردن ئێمە لەشەڕداین , هێرشی كردە سەر ئانی ..

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now