ڕوونکردنەوە

190 46 19
                                    

سڵاو ئازیزانم...
بەپێویستم زانی لەسەر ئەم چیرۆکە هەنێ ڕوونکردنەوە بدەم کە زۆر گرنگە

بەپێی ئەوەی ئەو کەسایەتیانەی کە بەکارم هێناون لەم چیرۆکە و هەروەها وێنەکانیان دائەنێم و ترایلەری ئەم چیرۆکەش ...هەمووی لە درامایەکەوەیە کە ناوی
ice fantacy
ە

زۆرێکتان وا ئەزانن کە من بیرۆکەی ئەم چیرۆکەم لەو درامایەوە وەرگرتوە....

بەلام بەهەموو جۆرێک ئەوە رەتئەکەمەوە...
هەر خۆی بەتەواوی بیرۆکەی خۆمە بەلام کاتێک بەدوای کارەکتەرێک ئەگەرام کە لەگەڵ ڕۆڵی لۆرێن و وەسفەکەی بگونجێت وێنەی کاراکتەری لۆرێن کە لەم چیرۆکە بینیوتانە پێشتر لە خەیاڵم دروستم کردبوو لەکاتی گەرانا رێک ئەو کاراکتەرە هاتە پێش چاوم و بەتەواوی لەگەل ئەو ئەگونجا

هەر بۆیەش بەکارم هێنا...

هەروەها کاراکتەرەکانی تری دراماکەم بینی و ئەتوانم بلێم کەمێک سودم لێیان بینی لەوەسفی کارکتەرەکان بەپێی شێوەیان...
بەلام هەر خۆی بیرۆکەکان هی خۆمن نەوەک ئەو درامایە....
هەتا ئیستاش ئەو درامایەم نەبینیوە....وە ئەگەر بەتەواوی لەو درامایەوە هەموو شتێکم داڕشتبێت یاخود بیبینم ئینجا چیرۆکی لەسەر بنوسم...ئەوا راستیەکەی ئەڵێم هیچ مەجبور نیم لەبەر ڤۆیت و ناوبانگ کاری کەسانی تر ببەم و بەناوی خۆمەوە بڵاوی بکەمەوە ... هەموو کات بیرۆکە و نوسینم هی خۆم بوە بەڵام هەموو کات شتێکی لێکچوو هەبوە لەنێوان چیرۆکەکەی من و بابەتێکی تر...
وە ناتوانم بیسەلمێنم کە من لەو درامایەوە ئەم چیرۆکەم دانەڕشتووە ... هەرچۆن بیر ئەکەنەوە بیکەن مافی خۆتانە ... گەر زۆر سوربن لەسەری ئەوا ئەیسڕمەوە ...

وە بۆ دروستکردنی ترایلەرێک بۆ چیرۆکەکە سودم لەو درامایە وەرگرت
بە کورتیەکەی بە گشتی تاکە پەیوەندی چیرۆکەکەم و ئەو درامایە تەنها وێنەی کاراکتەرەکان و ترایلەرەکەیە ماباقیەکەی هەموی هی خۆمە و مافی بەسەر ئەو درامایەوە نیە

هیوادارم لێم گەیشتبن و بەهەڵە لەوە تێنەگەن کە لە دراماکەوە وەرم گرتبێت

والسلام

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now