گۆڕانی سەیر !

399 119 93
                                    

Vote before
Reading

Comment لەنێوان دێڕەكان

Comment لەنێوان دێڕەكان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لینا :- من هیچ نابینم....ئانی بیرۆكەیەكم هەیە

ئانی :- چییە؟

لینا لەنێو جانتاكەی قەڵەم و وەرەقەیەكی دەرهێنا

ئانی :- مەبەستت...!! ئاهـ زۆر زیرەكیت لیناا هەرگیز بیرم لەمە نەكردبۆیەوە

لینا :- بێگومان من هاورێی كتێبم بۆیە بەردەوام قەڵەم و وەرەقەم لەلایە
چاوێكی داگرت

ئانی :- بەڵام پێویستمان بە ئاوێنەیە

لینا :- خەمت نەبێ ئاوێنەشم لەلایە زۆر بەپەلە هاتم بۆ ئێرە بۆیە فریای ماكیاژكردن نەكەوتم لەبەرئەوە كەرەستەكانی ماكیاژكردنم لەگەڵ خۆم هێنا یەكێ لەوانەش ئاوێنە بوو
زەردەخەنەیەكی فراوانی كرد

ئانی :- واو بەڕاستی شاهانەیت لینا زۆر سوپاس ئەم چاكەیەت لەبیرناكەم

لینا ئاوێنەكەی بەرانبەر ئانی گرت و ئانیش دەستی كرد بە كێشانی هێمایەكانی سەر شانی كە لەلایەن لۆرێنەوە بەجێهێڵدرابوون

ئانی :- بەڵام لینا كێشەیەكمان بۆ دروستئەبێ

لینا :- چیە؟

ئانی :- ئێمە هێماكانمان كێشاوە بەڵام لەئاوێنەدا پێچەوانە ئەبنەوە ئەوە شتێكی باشنیە
نیگەرانی پێوە دیار بوو

لینا :- پرۆفیسۆر لینا چارەسەری هەموو كێشەكانی لەلایە خاتوو ئانی
لایەكی برۆی هەڵتەكاند و زەردەخەنەیەكی بەفیزی كرد

ئانی :- بەڕاست ! كەواتە كێشەكە چۆن چارەسەردەكرێ

لینا :- كوا مۆبایلەكەت؟

ئانی :- ئەوەتا
مۆبایلەكەی هێنا

لینا :- من ئاوێنەكە ئاڕاستەی كاخەزەكە ئەكەم تۆش وێنەی ئاوێنەكە بگرە

ئانی :- جا ئەوە چۆن كیشەكە چارە ئەكات؟
لایەكی برۆی بەرزكردەوە

لینا :- تەنها ئەوەبكە كە ئەیڵێم
خۆی جدی كرد

كارەكەیان ئەنجام دا و دوایی لەمۆبایلەكەوە سەیری نوسینەكانیان كرد

لینا :- ئەم نوسینە لەهی ئەم سەردەمە ناچێ
چاویلكەكەی لەچاوكرد

Hungry Wolf IN Amazon Forest گورگی برسی         ⬅دارستانی ئەمازۆن➡Where stories live. Discover now