٠بـــەشــیـ دووەم٠

1.2K 190 33
                                    


-

بەڕێوەبوو بەرەو ئۆفیسەکەی کاتێک سکرتێرەکەی باسی خشتەی کارەکانی ئەم هەفتەیەی بۆ دەکرد

"و بەڕێز جـۆن لە ڕۆژی شەممەشدا چاوپێکەتنێکم ڕێکخستووە لەگەڵ بەڕێز کیم هەروەکو داوات کردبوو"

"زۆر باشە، هەوڵبدە لە ڕۆژی شەممە هەمووشتێک بە تەرتیب و بێ کەم و کوورتی بێت خۆت دەزانی ئەم چاوپێکەوتنی کارە زۆر گرنگە بۆمان"

"بەسەرچاو بەڕێز جۆن"

ویستی بچێتە نێو ئۆفیسەکەی بەڵام وەستا و ئاوڕی دایەوە بۆ سکرتێرەکەی
"باش نییە ئەم تەنوورە کورتانە لەپێ بکەیت، هیچ نەبێت کەمێک درێژییان بکەوە"

سکرتێرە ئافرەتەکەی دەستی بە دەمی گرت و زەردەخەنەی کرد، ئەوە چەند جارە وای پێبڵێت ..

گەشتە ئۆفیسەکەی ..هەر کە دەرگاکەی کردەوە تێهیۆنگ و ئافرەتێکی بینی کە کارمەندی کۆمپانیاکەی بوو ..

برۆکانی گرژ کرد ..تێهیۆنگ ئێرە بەچی تێگەشتووە؟

ئەم کارمەندە کچە هەر کە هەستی بە هاتنەوەی جۆنگکووک کرد خێرا هەستایەوە و سەری دانەواند و داوای لێبووردنی کرد و خێرا چووە دەرەوە لە ژوورەکە

"تێهیۆنگشی چەندجارم پێت وت ئێرە شوێنی دەستبازی نییە! کارمەندەکانم مەشغووڵ مەکە بەخۆتەوە بێ ئەقڵ تۆ بۆ کار دێیت یان بۆ ئەم شتانە؟؟"جۆنگکووک بەبێزاری گووتی کاتێک بەلایدا تێپەڕی و دانەیەکی بەسەریدا کێشا و دواتر لەسەر کورسییەکەی خۆی دانیشت کە کورسی بەڕێوبەر بوو ..

تێهیۆنگ پێکەنی و قومێکی لە قاوەکەیدا"نا جۆنگکووک تۆ نازانی کە من لەبەر سوودی کۆمپانیاکەمان ئەم کچەم بانگ کردە ئێرە"بە شانازییەوە گووتی

جۆنگکووک برۆیەکی بەرز کرد کاتێک ئەم لاپەڕانەی بەردەستی واژۆ دەکرد و چاوەکانی بەرز کردەوە بەڵام سەری نا"نەبابە؟ ئادەی سوودی چییە با بزانین"

"ئێێ، من بەتەما بووم جلی ژێرەوەی بپشکنم چونکە گومانم لێی هەبوو کە دزیبێتی لە کۆماپنییاکەمان!"بە سەرسامییەکی درامایی گووتی و خۆی ڕاست کردەوە

جۆنگکووک چەند چرکەیەک سەیری کرد ..دواتر دای لە قاقای پێکەنین و هەردووکیان پێکەنین
"هەی داوەشێی باشە، جیمین کوا بۆ نەهاتۆتە سەر کار؟"

"ئەو قوتەیە ئەمڕۆ دایکی بەزۆر هێشتبوویەوە چونکە میواندارییەکی گرنگییان هەیە بۆیە گووتی نایەم"تێهیۆنگ گووتی

"دەی ئیشی خۆیەتی خۆی لە کار بدزێتەوە، من چۆن گیرم خواردووە بە دەست ئەو دووەتانەوە"هەناسەیەکی بێزاری دایەوە

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now