«هــەفتــەیەک تـێئـەپەڕێت»جــۆنگــکـووک^
لەنێو جێگاکەم بووم و خەریکبوو خەو ئەیبردمەوە بەڵام زۆرم لە خۆم ئەکرد کە نەخەوم
بۆ؟
چونکە هەورە گرمە و بارانە ...
ئانی فۆبیای هەیە بەمە، چاوەڕێم بێت و داوا بکات لەلام بخەوێت چونکە ئەزانم ناتوانێت بخەوێت
خۆ خۆم ئەتوانم هەر ئێستا بچم و لەباوەشی گرم بەڵام ئەمەوێت خۆی بێت و داوا بکات لەلام بخەوێت
ئەرێ خۆ مەحاڵ نییە جا چییە؟ یانی نابێت ئەو بێت؟ تەنانات لەناچاریش بێت هەر ئەیکات
جگە لەوەش ئانی ئەم ماوە زۆر پێ ئەکەنێت بەڕوومەوە ...ئەی قوربانی ڕووخۆشییەکەی بم، زۆر شیرینتر بووە لام هەستەکەم ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر ئەکەومە داوییەوە و زیاتر نوقم ئەبم لەو دەریایەی تێیکەوتووم
ئەڵێی مادەی هۆشبەرە ...پێنج دەقەی تر تێپەڕی و هەر چاوەڕێم ئەوە کاتژمێرێکە، هەستەکەم زۆر خەیاڵاویم کە وا هەست بکە—
لە بیرکردنەوەکانم پچڕرێنرام کاتێک گوێم لە تەقەی دەرگاکەم بووم خێرا هەستام دانیشتم ...بێگومان خەیاڵاوی نیم و ئەو هات.
ویستم بڵێم وەرە بەڵام نا وانابێت، پاڵکەوتمەوە و خۆم خستە ژێر بەتانییەکە و کەمێک سەرم بەرز کردەوە وا دەرم خست کە هەرگیز چاوەڕێی نەبوومە
"وەرە"بەهێواشی دەرگاکەی کردەوە و کەروێشکە پەمەییەکەی لەباوەشبوو، ڕوخسارە سوربوەوەکەیم بینی کە چاوی و لوتی و لێوە دڵبەرەکانی سوور بوەتەوە لەبەر گریان ...
بمرم!
چەند گەمژەم ئاخر ئەبوو خۆم بچمە لای نازانم بۆچی هێندە بێخەمم ئاخر ئەو فۆبیای هەیە بەخێرایی هەستام و چوومە لای کاتێک هاتە ژوورەوە
ڕوخسارە جوانەکەیم خستە نێوان دەستەکانم
"چی بووە بچوکە جوانەکەم هم؟ ئاڵتوونە دڵ سافەکەم؟"
وەک ئەوەی نەزانم ...بەڵام ئەمەوێت خۆی بە دەنگە خۆشەکەی قسە بکات
خۆم بۆی نزم کردبۆوە چونکە زۆر لە من کورتترە ...ویستی قسە بکات بەڵام ڕاچڵەکی بەو دەنگەی دەرەوە و بەخێرایی لەباوەشی گرتم
بەم شێوەش نەک دەرەوە ئێستا دڵ و مەعیدەی منیش هەورەگرمەیە تیایا ...
ئەوە چییە بۆخاتری خوا ...چی هەستێکە، لەباوەشی گرتم
ئەتوێمەوەلەباوەشم کردەوە و ماچی سەریم کرد"شش، هیچ نییە من لەلاتم نابێت لەهیچ بترسی"دەستم بە پشتی ئەهێنا
"ن-نەمتووانی بخەوم بۆیە هاتم، ب-ببورە، گەر خەوت لێتێک ئەچێت با بڕۆم"لاچوو لەباوەشم و دووبارە ڕاچلەکانی کاتێک ڕووناکی هەورەگرمەکە هاتە ژوورەوە
چاوەکانم فراوان بوو ئەرێ ئەوە بەجدییەتی؟ گەر بزانێت من چەنێکە وەستاوم تا بێت و داوا بکات لەتەنیشتمەوە بخەوێت هێشتا وائەڵێت؟
نەخێر پێمەڵێت کە گەمژەیەکی خۆپەرستم
ئەبوو من بچمە لای ئەم فرمێسکانە ئازارم ئەیەن
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...