ئـــانــی^لە ئاهەنگەکە بووین، ئێرە هۆڵێکی گەورەی ڕاقی بوو و ڕووناکی هەموو گڵۆپەکان چاوەکانتی کوێر ئەکرد
وەک جۆنگکووک وتی خواردن و شیرینی زۆر خۆشی لێیە ...هەستەکەم هێندەی پێپسی بخۆم پێویستم بە توالێتە بەڵام جۆنگکووک چوو تا لەگەڵ هاوڕێکانی قسە بکات و نەیهێڵا من بچم لەگەڵی و وتی لێرە بمێنمەوە لەکاتێکا هاوڕێکانی ژنەکانیان و خۆشەویستیەکانیان لەگەڵ خۆیانن بەڵام ئەو نەیهێڵا من بچم
باشە بۆچی نەفرەت؟
ئەمویست ئاوڕێک باتەوە و ئاماژەی بۆ بکەم-
خواردنەوەیەکی لەدەست بوو دەستەکەی تریشی لە گیرفانی بوو ...لە دەوری مێزێک بوون لەگەڵ چەن هاوڕێیەکی وە وەک هەمووکات بابەت و مەوزوعی مەجلیس ئەو، کە خۆشەویستی نەبوو هەر وابوو ئێستا کە هەشیەتی هەروا و بەردەوام باسی ئەو ئەکەن ...بەڵێ ئانی بە خۆشەویستی خۆی ئەزانێت ...وەک هەمووکات لەمێشکی خۆی وایداناوە
بەس باسکردنی ئانی و جوانیەکەی تەنانەت لەلایەن ئافرەتەکانیش تاقەتی نەئەهێشت ...بۆ ئەبێت هێندە بەرچاو بێ؟
"یارم تازە پێگەیشتووە و بە کەڵکی ئەم مەجلیس و قسە هەڵیت و پەڵیتانەی ئێوە نایەن گەنجینە، هەربۆیە پارێزراوترین جێگا بۆی ئەوێیە ...""یارت قەشەنگە جۆن!"
"جۆن بە پەنجەکانی چاوەکانت دەرەکات گیانەکەم ..."هەڕەشەیەکی نەرم
هاوڕێکەی پێکەنی لەکاتێکدا خۆشەویستەکەی باوەشی لە قۆڵی یا
"من هەمیشە وتومە، جۆنگکووک خۆشەویستی هەبێت ترسناک ئەبێت، چونکە ئەو وەک و ئێمە نیە و خانمەکەی ئەپارێزێت .."سۆجون وتی
"جۆنگکووک پێشتریش خۆشەویستی هەبووە ..."خۆشەویستەکەی سۆجون وتی"ئەوانە یارم نەبوون، ئەوانە یاری'ـم بوون" وتی و پێکەکەی خواردەوە، ئەوانیش لە خۆشی قسە زەخمەکەی هاواریان کرد
ئــانــی^
بەبێزاری دەستم لەژێر ڕوومەتم دانابوو هەستمەکرد لێرە خۆم پیس ئەکەم
گەمژەیە بەس خەریکی پێکەنینە بەس بزانم باسی چی ئەکات؟؟
بێزاربووم لەوەی هێندە بوەستم، بۆیە هەستام و خۆم چوومە توالێتجــۆنــگــکــووک^
لەبەر قسە و پێکەنین ئاگام لە یارە بچووکەکەم نەما، ئاوڕم یایەوە تا بزانم چی ئەکات ...
برۆکانم گرژ کرد، لەوێ نییە!بەخێرایی هەستامەوە
"یاا، جۆن جۆنگکووک چی بوو؟"سۆجون پرسی
"هیچ نییە کەمێکی تر یەمەوە"وتم و چاوم گێڕا بەنێو هەموو هۆڵەکەیا بەڵام لەهیچ شوێنێک نەبوو
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fiksi Penggemar«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...