٠بـــەشـــیـ هــەژدەیــەم٠

1K 190 61
                                    


جــۆنــگــکــووک^

سەیری درامای خوشکەکەم ئەکەین، ئانی بە ئاقڵی دانیشتووە و زوو زوو بەدزییەوە سەیری ئەکەم ...
ئەمەوێت وەڵامی پرسیارەکەی ئەمڕۆ بزانم ...زۆر بەخراپی.

-
«کاتژمێر دوانزەی شەو»

جی های باوێشکێکی کرد و هەستا"من ئەچم ئەخەوم، جۆنگوا ئەو ژوورە تازە خۆشە چییە کردوتەتەوە؟"

لەگەڵ ئانی سەیری یەکتریمان کرد

"چی؟ نەکا بڵێی هی ئانییە؟ ئەی ئێوە لەهەمان ژوور ناخەون؟"

"ئاهـ، با بەڵام ئانی من حەزی کرد ژوورێکی تایبەت بەخۆشی هەبێت"
چەند هەستێکی ناولێنەنراوە بە هــی خــۆم بانگی بکەم ...

"ئۆو، باشە کەوایە خۆتەزانی کە من حەزم بە ژووری خەوتنی میوان نییە بۆیە ئانی گیان لەژوورەکەی تۆ ئەخەوم ...خۆی لەوێ نەئەخەوتم گەر بمزانیبا تۆ لەوێ ئەخەویت بەڵام بێگومان ئێوە لەلای یەک ئەخەون"چاوێکی داگرت لە ئانی

بەزۆر خۆمگرت پێنەکەنم، دڵنیام ئانی ئێستا شێت بووە لە توڕەیی

"ئ-ئاساییە"ئانی وتی بە کەمێک زەردەخەنەوە

خوشکەکەم ڕێی کرد بۆ سەرەوە بەڵام لای قادرمەکان لای کردەوە"بەڵام هاری مەکەن دەنگە دەنگ و شتم ناوێت بخەون"وتی و چاوی داگرت و ڕۆیشت

سەیری ئانیم کرد کە چاوی فراوان بووە و منیش پێئەکەنیم

سەیری کردم"تۆ من شێت ئەکەیت!"

نزیکی بوومەوە هەر لەسەر قەنەفەکە و چوومە پاڵی
"ئەوە ئەزانم شێتم بوویت"

چووە ئەو لاوە کەمێک"نەخێر تۆ خەو ئەبینیت"

"باشە لەکوێ ئەخەویت ئەمشەو؟"برۆیەکم بەرز کرد

"بێگومان ناچارم لێرە لەسەر قەنەفەکان"

"لەژوورەکەی منیش قەنەفە هەیە"

"نەخێر نایەمە ژووری تۆ"بەگرژی وتی

"دێیت"

"نایەم"

"دێیت، ئانی"

"تۆ ناتوانیت زۆرم لێبکەیت!"

"چی گەر توانیم؟"

"ناتوانیت"

"ئاوا؟"بزەیەکی لارم کرد و برۆیەکم بەرز کردەوە
و هەڵمگرت و ڕێمکرد بۆ سەرەوە

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now