٠بــەشــیـ ســیـیــەم٠

1.1K 197 69
                                    


-
«مانگێک تێئەپەڕێت»

"پێم بڵێ ئەو قسانەی کردی ڕاست بوو یاخوود نا؟؟!"

ئانی بەستەزمان بەترسەوە لەم پیاوە توڕەی بەردەمی ئەڕوانی کە بەپێچەوانەی بەیانییەوە بوو کە بەزەردەخەنەوە لێی ئەڕوانی و نازی هەڵئەکێشا
چاوەکانی پڕبوون
"جۆنگکو—"

"وەڵامم بەرەوە نەفرەتی!!!"بەدەستی ڕاستی کێشای بە دیوارەکەیا کە ئانی پشتی پێوە یابوو
سوێندی بۆ ئەخوورا هەستی بە لەرینەوەی دیوارەکە کرد

تفێکی قوت یا"بۆوا توندی، م-من ناتوانم ئاوا ق-قسەت لەگەڵ بکەم"فرمێسکەکان ڕێچکەیان گرت بەسەر ڕوومەتەکانی و تەقییەوە لەگریان

جۆنگکووک ددانەکانی لێکیا"گریان بەکارمەهێنە وائەزانی هەڵمئەخڵەتێنی!!! تۆ لەگەڵ مینگیووی نەفرەتی چیت ئەکرد لێرە ها؟؟!"
هاواری کرد پڕ بەقورگی و دووبارە چەند جار کێشای بەدیوارەکەی پشتی ئانی

ئانی تەنها ئەلەرزی و نەیەزانی چۆن قسەی بۆ بکات، ئەو هیچ تاوانێکی نییە، جگە لەوەی شاردییەوە کە لەگەڵ مینگیوو پەیوەندی هەبووە،
شاردنەوە نا، بەڵکو تەنانەت درۆشی کرد،
سێ هەفتە لەمەوپێش کە جۆنگکووک پرسی ئەوکات مینگیوو بۆچی وایکرد و لێت نزیک بۆوە و هیچت نەکرد ئەو پێیوت کە تەنها ترساوە و نەیتوانیوە بجوڵێت ئەگینا هەرگیز ئەو ناناسێت ...
بەڵام جیمین ئەوەی پێوتبوو، وتبووی کە بیشارێتەوە ...
خۆشی باش ئەیزانی گەر بزانێت بەم شێوەی ئێستە شێت ئەبێت

«گەڕانەوە بۆ دوو کاتژمێر پێش ئێستە»

ئـــانــی^

ویستم بچمە سەرەوە و کارەکانی سەر کۆمپیوتەرم بکەم دوای ئەوەی قاپەکانم شوشت، بەڵام گوێم لە زەنگی دەرگا بوو بۆیە گەڕامەوە،
لەوانەیە جۆنگکووک بێت و زوو هاتبێتەوە چونکە تەنانەت بۆ نانی نیوەڕۆش نەهاتەوە ...
من هەوڵەیەم خۆم فێری خواردن دروستکردن بکەم هەرچەند کووک پێمەڵێت کە نەیکەم و خۆم ماندوو نەکەم بەڵام من وا ئاسوودەترم ...
من حەزەکەم خزمەتی بکەم و دڵخۆشی بکەم هەروەک چۆن ئەو ئەوە بۆ من ئەکات، هەرگیز توڕە نەبووەتەوە لێم تەنانەت دەنگیشی بەرز نەکردۆتەوە و بە دەنگی بەرز ناوی نەهێناوم لەدوای ئەوەی بووینەتە خۆشەویست ...ئەمەش وەک شێت دڵخۆشمەکات ...
بەهۆی ئەوەوە زۆر هەست بە باشتربوون ئەکەم تەنانەت لەدوای ئەو هەموو شتەشی بەسەرم هات
ئەو موعجیزەکەی منە:)

چووم و بەخێرایی کردمەوە بەڵام ئەو زەردەخەنەی هەمبوو لەسەر لێوانم ونبوو، چونکە ئەوەم نەبینی کەچاوەڕێم ئەکرد،
ئەمە جۆنگکووک نییە،
مـــینگیووە.!!!

دڵم دەستی کرد بەلێدانی خێرا، نەک لەبەرەوەی هەستم بۆی مابێت نەخێر تاکە کەس لەدڵم بێت تەنها جۆنگکووکە ...
بەڵکو لەبەرەوەی بەم شێوە هاتوەتە ئێرە، چی گەر ئەو بێتەوە و بیبینێت؟ من ئەفەوتێم.

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now