٠بـــەشـیـ بـیـسـت و سـێـیـەم٠

1.3K 207 186
                                    


جــۆنــگــکــووک^

بەدەنگی هەورەتریشقە و باران خەبەرم بوەوە، سەیری لای پەنجەرەکەم کرد دیارە کە تازە دوونیا ڕووناکی پێبەخشراوە

بزەیەکی خۆکارانە هاتە سەر لێوم کە سەیری ئانیم کرد لەنێو باوەشم، زۆر بەهێمنی و جوانی خەوتووە ...

خۆم نەگرت و دەستم کرد بەماچکردنی هەموو ڕوخساری
پەنجەی گەورەم بە ڕوومەتە پەمەییەکانی ئەسوڕاندەوە ..
"سمۆرە جوانەکەم"بەچپەوە وتم و ماچێکم لەلێوە جوانەکانی دزی ...

لە ڕووخسارە بێوێنە و بێهاوتاکەیم ئەڕوانی،
هەنێکجار بەڕاستی گومانم هەیە لەوەی فریشتەیەک نەبێت ...
ئاخر بەڕاستی لەوە ئەکات ...ناتوانم باوەڕ بەخۆم بێنم کە تەنها مرۆڤێکی ئاساییە

"ئانی من ..."قژەکانیم شانە ئەکرد بەدەستەکانم ...

"ڕوومەتت وەک گوڵی بێگەرد، زوڵفت خاو ئاوریشمێکی قاوەیی،
چاوت کاڵ گەر چی نەرمە، بەڵام نیگات ئێجگار گەرمە
باڵای وا دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ~
وادیارە من نەمدیوە
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر"
وتم و دەستم لەسەر کەمەرە باریکەکەی ئانی دانا و بەردەوام بووم لە گۆرانی وتنەکە بە دەنگێکی نزمەوە ...
"لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لا ملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فـــریـــشـــتـــە
ئەو وەسفەی من زۆر درشتە~"

هەستم ئەکرد کە بەتەواوی ئەم گۆرانییە وەسفی ئانی ئەکات ...بۆ هێندە لەگەڵی ئەوەشێتەوە؟

ماچێکم لەسەر نێوچاوانی جێهێشت و هەستامەوە ...

~~~
-
"ئانی گیان، خۆت هەڵیبژێرە دەی منی ناوێت"سەیری لایەکی تری ئەکرد کاتێک لەسەر سیسمەکەی ئانی دانیشتبوو

ئانی لەبەردەمی کەوانتەری جلەکانی بوو، هەوڵی ئەیا جلێک هەڵبژێرێت تا بچێتە دەرەوە لەگەڵی بەڵام ئەیویست جۆنگکووک ئەوە بکات تا دووبارە شەڕ درووست نەبێت
لەوانەیە بڵێن ئاسانە، جلێکی داپۆشراو لەبەربکات و ئەوکات کووک بەدڵی ئەبێت، بەڵام ئەرێ کێ ئەزانێت جۆنگکووک لە چی ڕازییە و لەچی ڕازی نییە و ڕەخنە لەچی ئەگرێ و ناگرێت ؟

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now