٠بـــەشـــیـ چـــواردەیــەم٠

1.2K 194 92
                                    


جـــۆنگــکــووک^

لەسەر جێگاکەم بووم و سەیری سەقفەکەم ئەکرد لە تاریکی،
تازە سەیری کاتژمێرم کرد و وا ئەبێتە سێی نیوە شەو و من ناتوانم بخەوم
بیرکردنەوەی شەوانم تەنها ئەوە، تێناگەم چیم بەسەرهاتووە ...
لەساڵانی ڕابردوو خۆشەویستیم کردووە و چوومەتە چەنەها ژوانیش

بەڵام ...هەرگیز ئاشق نەبووم، بۆیە ئەم هەستانە بۆم جیاواز و سەیرن ...
بەشێوەیەک تەنانەت گومانیشم لەوە هەیە کە تۆبڵێی بەڕاستی هەستێکم بۆی هەبێت؟
یاخود تەنها کاتی بێت ...
بەڵام من خۆم ئەناسم ...گەر هەستی کاتیم هەبووایە تا ئێستا لەگەڵ چەندەها کەس ئەمبوو، بەڵام من تەنانەت هەستی کاتیشم ئەزموون نەکردووە.

سەرەڕای مێشکە ئاڵۆزەکەشم هێشتا وەک شێتێک بەدەم خۆمەوە زەردەخەنە ئەکەم کە ئانیم دۆزییەوە،
ئەو تێهیۆنگە یەکەمجارێتی لەژیانی ئیشێکی باش بکات ...

هەستام لەسەر جێگەکەم، گەر سەیرێکی نەکەم هەستەکەم شێت ئەبم

چوومە دەرەوە لە ژوورەکەم و بەهێواشی ڕێم کرد بەرەو دەرگای ژوورەکەی ئانی و هەر بەهێواشی دەستم برد بۆ دەسکی دەرگاکەی، و کردمەوە

سەرم بردە ژوورەوە سەرەتا، بینیم کە خەوتووە و ڕووی لێرەیە و دەستی لەژێر ڕوومەتییەتی ...بزەیەکی خۆکارانە هاتە سەر لێوم

بەهێواشی چوومە ژوورەوە و لەسەر لێواری سیسەمەکەی دانیشتم

قژە قاوەییە ئاوریشمەکانیم لەسەر چاوەکانی لادا،
لێوەکانی خڕ بوونەتەوە ...لێوم گەست و سەیری لایەکی ترم کرد
من گەمژەترین کەسم بە هێشتنەوەی ئەم کچە لەماڵەکەی خۆم، من بەدەستی خۆم ئانی ئەخەمە کێشەوە

پێشتر دەرگاکەی کلیل ئەیا بەڵام ئەمشەو نا، هی ئەوەیە کە متمانەی پێمە یان لەبیری کردووە؟
چۆنەبێت متمانەم پێبکات ...چۆنەتوانێت متمانە بە پیاوێک بکات؟
بەتایبەت کچێکی وەک ئانی کە دڵنیام کێشەی متمانەپێکردنی هەیە ...
بۆیە بێگومان لەبیری کردووە
بەڵام ...چی گەر بەڕاستی متمانەی هەبێت پێم؟ بۆچی ئەبێت ئەم متمانەیە بشکێنم و بەم شێوەیە بێمە ژوورەکەیەوە ...

بەڵام بیریم ئەکرد، ئێستا وەک مناڵێک کە پێویستی بە باوەشی دایکییەتی پێویستم بە باوەشی ئانییە ...سەیری لایەکەی تریم کرد و وەک پشیلەیەکی برسی لەو جێگایەی تەنیشت ئانیم ئەڕوانی

کەمێک نزیکتر بوومەوە لە ڕووخساری، بەتەواوی بێئاگابووم ...
لوتم خستە سەر ڕوومەتە نەرمەکانی و بۆنم هەڵەمژی
ماچێکی بچووک و نەرمم لەسەری جێهێشت،
لێرە بوو کە بڕیارم یا،
ئــانـــی ئــەبــێــتــە هــی مـــن
جــۆن ئـــانــی

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now