---
سەرم بەرز کردەوە کاتێک هەستم بە دەستێکی گەرم کرد لەسەر ئەژنۆ ڕووتەکانم ..ڕاچلەکیم کاتێک بینیم سێ چوار کوڕ لە دەورمن لەم سوچە تاریکەیا ..بەتوندی دەستیم لادا و هەستامەوە سەر قاچە لەرزیوەکانم و دەستەکانم بە دیوارەکەی دوامەوە گرت ..
"ئـ-ئێوە کـ-کێن؟"دەنگم بەتەواوی لەرزیو گریاناوی بوو ..
زۆر بە پیسی و قێزەونی لە قاچەکانم دەڕوانن و گلێنەی چاوەکانییان دەگەڕێنن بەسەر سەر و خوارمدا
دانەیەکیان کەمێک هاتە پێشەوە لێم
"هایش شیبال!"لێوەکانی گەست و سەیری ڕوخساری کردم"کوڕینە دەزانن من تا ئێستا تامی کچێکی هەرزەکار و پاکم نەکردووە؟"سەیری سێ کوڕەکەی تری کرد کاتێک بزەیەکی لار و قێزەون لەسەر لێوی بووچاوەکانم فراوان بوو هەناسەکانم توند دەبوون ..هەستم دەکرد هەر لێرە لە ترسان لە هۆش خۆم دەچم ..ئاگام لە خۆم نەبوو لەدوای بینینی ئەو دیمەنە و هاتمە دواوەی ڕیستورانتەکە کە زۆر بە کەمی کەسی تێدا تێپەڕ دەبێت و بە نزیکەیی چۆڵە
ئەوانی تر پێکەنین بە قێزەونی"ئەمە زۆر بەتام دیارە ..بەشی سێ شەو دەکات بەسەر یەکەوە"
ئەوەی کە یەکەمجار قسەی کرد نزیک بۆوە لە ڕوخسارم و چەناگەی گرتم"شش، کێ تۆی گریاندووە بچکۆل گیان؟"
فرمێسکەکانم نەدەوەستان .."تـ-تکایە وازم لێبێنن بڕۆم"
کەمێک وەستان و سەیری یەکترییان کرد ..دواتر بە دەنگی بەرز دایان لە قاقای پێکەنین
"وازت لێبینین بەو زووییە؟ خۆ هێشتا هیچمان نەکردووە!"دانەیەکییان وتی
خەریکبوو دەمردم ..ویستم ڕابکەم بەڵام یەکسەر هەستم بە توندی کرد لەسەر هەردوو قۆڵم و بە دووانەوە هەردوو قۆڵمییان گرت و ڕوویان سوڕاندم بۆ ئەوەی کە کەمێک پێش ئێستە لێم نزیک بوەوە کە پێدەچێ سەرۆکییان بێت
بە برۆی ئاماژەی بۆ دوو کوڕەکە کرد کە نازانم مەبەستی چیبوو ..بەڵام لەناکاو چاکەتەکەمییان لەبەر لابرد و دەستیان برد بۆ قۆپچەی جلەکانم و هاوارێکم لێ بەرز بۆوە یەکسەر
"یاااا، چیدەکەن!!! یارمەتی!! یارمەتی!!"هاوارم دەکرد بەپڕی قورگم بەڵام دانەیەکی ترییان هات و دەمی گرتم
-
"ئەوە چی نەفرەتییەک ڕوودەدات لێرە!!"لەناکاو هاوارێک هەموویانی ڕاچلەکاند ..
ئانی وەک بڵێی لەنێو تونێلێکی تاریک بێ و لەکۆتادا ڕووناکی دۆزیبێتەوە ..هەوایەکی فێنک بە دڵی هات کە هەستی کرد کەسێک بە فریای گەشتووە ...
![](https://img.wattpad.com/cover/361291342-288-k432902.jpg)
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Фанфик«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...