لە قاوەخانەیەک دانیشتبوون هەرسێکییان."جۆنگکووک برا، هێندە بیری لێمەکەوە خۆ هیچ شتێک تاوانی تۆ نەبووە!"
هەناسەیەکی دایەوە"بەڵام باوکی من وایکردووە، تەنانەت بە کاربەردەستەکانیشم نەوتووە بچن و ئەو کچەم بۆ بدۆزنەوە لە شەرمدا ...نازانم چۆن ڕووم بێت لە چاوی بڕوانم دڵنیام هەرگیز لێم خۆشنابێت"
جۆنگکووک بە داخەوە وتی"هایشش، ئەرێ تۆ کەی هێندە کەسێکی بەهەست بوویت؟ جۆنگکووک ئەوە باوکت بوو ئەو بەزمەی نایەوە! جگە لەوەش بە ئەنقەست نەبوو کەواتە چی؟"
هیچی نەوت و سەیری پەنجەرەکەی تەنیشتییانی کرد کە دیمەنێکی جوانی نیشان دەدا
تێهیۆنگ هەستا"من دەچمە کۆمپانیا"
"من دواتر لەگەڵ جۆنگکووک دێم، نامەوێ بەم شێوەیە جێت بهێڵم"جیمین وتی و سەیری جۆنگکووکی کرد
بزەیەکی کرد و دەستی خستە سەرشانی"من باشم دەی تۆ بڕۆ دوای کەمێکی تر دێم"
سەرەنجام جیمینیش سەری لەقاند.
~~~
جیمین هاتە نێو ئۆفیسەکەی جۆنگکووک و سەیری کرد
"جۆنگکووک""هممم"وتی کاتێک سەری لەسەر وەرەقەکانی سەر مێزەکە بوو
"کچێک هاتووە بۆ چاوپێکەوتنی کار"
"ئێ خۆ یەکەمجار نییە بڵێ بە سکرتێرەکەم با چارەی کات یان هەر خۆت بیکە"وتی بێ ئەوەی سەری لەسەر وەرەقەکانی دەربهێنێت
"ئاخر ..."
"ئەم کچە هەمان ئەو کچەیە کە ڕزگارمان کرد ئەو شەوە .."بە بزەیەکی کەمێک لادەرانە وتیبەخێرایی سەری بەرز کردەوە و بە چاوە فراوانەکانی سەیری کرد"هــا؟"
"ج-جیمین تۆ دڵنیای لەوە؟ چۆن زانیت ئەسڵەن؟""ئێ، ئا دڵنیام بەس بۆ هێندە شڵەژای؟"پێکەنی
جۆنگکووک ویستی وەڵام باتەوە بەڵام سکرتێرەکەی پێی بڕی
"ببوورە بەڕێوبەر"سکرتێرەکە وتی و لە جۆنگکووکەوە چاوی گواستەوە سەر جیمین
"ئەم کچە پێداگری ئەکات لەوەی کاری بەدەست بکەوێت بەڵام-""خێرا بیهێنە ئێرە"جۆنگکووک وتی بێ هیچ دوودڵییەک و نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات
"چ-چی؟"
"بەسەرچاو"وتی و سەری دانەواند چووە دەرەوەجۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵمژی و جیمینیش لەسەر قەنەفەکەی بەردەم مێزی بەڕێوبەر دانیشت
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...