جـــۆنــگـکـووک^ئەو ناومی هێنا.
بیرمە کە پێم وت هەر کاتێک هەستت بۆ دروست بوو بەرامبەرم ئەوکات ناوم بێنە، و ئێستاش ...ناومی هێنا
نا چی گەر ئەوەی بیر نەمابێت و هەروا ناومی هێنابێت؟ زۆر بێهیوا ئەبم
بەڵام چۆن لەبیری ئەچێت دڵنیام هەموو کاتەکە بیری بووە چونکە هەرگیز لەدوای ئەوەوە ناومی نەهێناوەتەوە، کەواتە؟"ئــانــی، تۆ ناوی منت هێنا؟"
بەهێواشی سەری لەقاند و بزەیەکی کرد
نەخێر ئیتربەخێرایی چوومە دەرەوە لە ئۆتۆمبێلەکە و دەرگاکەی ئانیم کردەوە و دەستیم گرت و بەهێواشی ڕامکێشایە دەرەوە
هەڵمگرت و لە خۆشییا ئەمسوڕاندەوە لەگەڵ خۆم
"خەڵکینە ئــانــیـیـەکەم ناوی هێنام!!!"هاوارم کرد پڕ بە قورگم کاتێک ئانیم ئەسوڕاندەوە لەباوەشم
چاوەکانم داخستبوو بەڵام گوێم لەدەنگی پێکەنینی بوووەستام سەرم گێژی ئەخوارد، ئانیم دانا و ڕوخساریم خستە نێو دەستەکانم
"من چیم گوێ لێبوو؟ بەڕاستی ناوی منت هێنا؟ ئەوە ئەوەیە کە بیری لی ئەکەمەوە؟ هم؟ دەی قسە بکە با لەم پردە خۆم هەڵنەیەمە خوارەوە"سەیری نێو چاوەکانیم ئەکرد
پێکەنینێکی نەرمی کرد بەڵام پێوەی دیاربوو شەرمەکات
دەی کەی کاتی شەرمە"ئێستا من وەڵامی کامییان بەمەوە؟ هم؟"
برۆکانم گرژ کرد"کچێ ئەوە تۆ پێم ڕائەبوێریت؟ خۆم هەڵبەم؟؟"وتم و ویستن بچمە لێوارەکە بەڵام دەستی گرتم و گەڕاندمییەوە لای خۆی، و هەنگاوی دواتری بەتەواوی خستمییە قوڵایی شۆکێکی گەورەوە
تەزوویەک بەلەشما هات کاتێک خۆی بەرز کردەوە و لێوەکانی بەنازەوە خستە سەر لێوەکانمدەستەکانم لەدەوری کەمەری ئاڵاند ...
و ماچم کردەوە بەوپەڕی هەست و سۆزەوە،
ئەمە واتای بەڵێیە ...ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەو کەسەی بەڕاستی شەیدایم هەلێکم پێئەبەخشێت ...
ئێمە هەست و سۆز ئاڵوگۆڕ ئەکەین لەمەوبەدوا،
چیترهەستەکانم تەنها لەنێو قەفەزی دڵم ناهێڵمەوە،
چیتر بیرکردنەوەکانم لە بوون بە هی ئەو تەنها دەسکردی خەیاڵ نابن،
ئیتر ئــانــی ئەبێتە هی من،
و مــنــیــش بە هــی ئــانــی:)لێوەکانی بەسەبری لە لێوەکانم دورخستەوە بەڵام هێشتا هەناسە گەرم و تەزووهێنەرەکانی بەر لێوم ئەکەوت
بزەیەکم بەخشی پێی و سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد دوانزەی تەواو بوو
سەیری ئەوم کردەوە"ئێمە بڕیارمان وابوو هەتا دوانزەی شەو وەک دوو خۆشەویست ڕۆڵبگێڕین، بەڵام ببینە لەدوای دوانزەی شەو ئێمە بووینە دوو خۆشەویستی ڕاستەقینە"
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...