٠بـــەشـــیـ پـــانـــزەیـــەم٠

1.2K 194 72
                                    


ئــانــی^

ترساو بووم بەجۆرێک هەستم بە لێدانەکانی دڵم ئەکرد کە چەند بەتوندی لە سینەم ئەیەن
وەکو بڵێی پێم بڵێن 'خۆت ڕزگاربکە لە دەستی هەتا زووە'

من لەو تێناگەم، تێناگەم چی لێم ئەوێت و بۆچی ئەم ڕەفتارانە ئەکات
بۆچی بەهەموو قسەیەک توڕە ئەبێت
لەهەمان کات بۆچی ڕوویەکی خۆشی هەیە
بۆچی یارمەتیم ئەیات
یاخود ...ئەمە یارمەتیدانە یان ...؟
نامەوێت بیر لە شتانێک بکەمەوە کە ئەمترسێنن

فرمێسکەکانم وەستانییان نەبوو، پەنجە باریکەکانی لەسەر کەمەرم چەقاندبوو کە تەزووی بەهەموو گیانم ئەهێنا ...
من نامەوێت نزیکم بێت، نامەوێ بەم شێوەیە بە ئازادی لێم نزیک بێتەوە لەهەمان کاتیش ترسم لەهەر پیتێک هەیە کە یەتە دەرەوە لە دەمم کاتێک لەبەرامبەریم
ئەو شێتە.
دڵنیام لەوە.
ئەو ئەو بەڕێوبەرە شیرین و قسەخۆشە نییە بەتەواوی، ئەوە تەنها لایەکی ئەو بوو

سەیریم ئەکرد چونکە پێی وتم، ئەترسم گەر ئەوە نەکەم کە وتی ئەوا دووبارە توڕە بێت ...
من ئەترسم، لێی ئەترسم.
نامەوێت وابم ...نامەوێت بەڵام ئەمە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی منە
ئەو توانای هەموو شتێکی هەیە کە بەرامبەرم بیکات ...

نازانم کە چی نەفرەتییەک بکەم، دڵنیام کە تازە بە ئێرە بەستراومەتەوە و ڕزگاربوون نییە ...
هەشبێت، بڕۆم بۆ کوێ؟ کوێم هەیە ..!

"ئاگات لە خۆت بێت"وتی و کەمەری بەریام و چاکەت و مۆبایلەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت
وەک ئەوە بوو بیەوێت قسەیەک بکات ..بەڵام نەیکرد.

پاڵم نا بەدیوارەکەی دوامەوە ...
هەردوو دەستم بە ڕووخسارم گرت
ئەمەوێت ڕقم لێی بێت بەڵام ناتوانم،
هەرگیز نەمتوانیوە لەژیانم ڕقم لە کەسێک بێت
لەوانەیە چیتر وەک کەسەکەی جاران سەیرییان نەکەم بەڵام هەرگیز توانای ڕق لێبوونەوەم نەبووە
مینگیوو منی تێکشکاند، و هێشتاش نەمتوانی ڕقم لێی بێت
ئەوە ئەو شتەیە کە لە خۆم ڕقم لێیە،
ڕقم لێیە کە ناتوانم ڕقم لەو کەسانە بێت کە ئازاریان یاوم ...

نامەوێت ئەمیشی بێتە سەر، نامەوێت ئەمیش ژیانم وێران بکات ..
من ناتوانم متمانەی پێبکەم، هەرچیەک بێت ئەو وەک بێگانەیەک وایە ...

~~~
-
«هەفتەیەک تێئەپەڕێت»

ئەمڕۆ کۆتایەم ڕۆژی چاککردنی ژوورەکەی ئانی بوو،
هەرچەند ئانی پێداگری کرد لەوەی هیچ گۆڕانکارییەکی ناوێت و هەرچۆنێک بێت کە کاتێک بووە هەژدە ساڵ ئێرە جێ ئەهێڵێت.

بەڵام جۆنگکووک ئەیویست بۆی بکات و ژوورێکی جوانی هەبێت
هەرچەند ڕاست بڵێت ئەیەویست و خۆزگەی ئەخواست ئانی لەژوورەکەی ئەو بێت، لەهەمان جێگا بخەون و هەستن و لەنێو باوەشی یەکتری ..
ئەمانە خەیاڵەکانی جۆنگکووک بوون ...ئەو خەیاڵانەی نیازی بەدیهێنانییانی هەیە

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now