ئـــانــی^بەیانی^
برۆکانم گرژ کرد و چاوەکانم خوراند بەدەستەکانم
هەستام دانیشتم و ملم تەقاند ..سەیری لای ڕاستم کرد، جۆنگکووک لەسەر قەنەفەکەیە و هێشتا خەوتووە
کەمێک پێکەنیم چونکە کۆمیدی بوو ئەو شێوەی کە خەوتووە، نیوەی قاچی لەدەرەوەی قەنەفەکەیە بەهۆی بەرزی باڵایی و بچووکی قەنەفەکە
سەرسام بووم کاتێک دوێنێ بێ هیچ دوودڵییەک سیسەمەکەی خۆیی پێیام و چووە سەر قەنەفەکە
لەوانەیە ئەو ...بەو ڕادەیەش پیاوێکی خراپ نەبێت کە بیری لێ ئەکەمەوە؟
من بەڕاستی سەرلێشێواوم ...
لایەکی من ڕقی لێیەتی، لایەکیشم بە باشی لێی ئەڕوانێتڕووناکی خۆرەکە لە ڕوخسارە بێ وێنەکەی ئەیات، وەک بڵێی خۆرێک لە خۆرێکی تر بات چونکە بەڕاستی ئەو ڕووخساری درەوشاوەیە
هەستام و بەتانییەکم زیاتر پێیدادا،
ویستم بڕۆم و ڕوخسارم بشۆم بەڵام هەرەوەنەم زانی ڕاکێشرام،
ئەوە، ڕایکێشامە باوەشی، بە نزیکەیی بەشی سەرەوەم لەسەر ئەوەچاوێکی کردەوە وەک ئەوە وابوو چاوم لێ دابگرێت"بۆ کوێ ئەڕۆیت؟"
برۆکانم گرژ کرد"ب-بەیانییە، ئەچووم ڕوخسارم بشۆم"
تەنانەت نازانم بۆ ئەبێت ڕوونی بکەمەوە"ئممم"چاوی داخستەوە و زیاتر نزیکی کردمەوە بەو شێوە باوەشی لەبەشی سەرەوەم یابوو
نازانم بۆ لەم کاتە نائاسوودە نەبووم ...
بەڵام تەنها حەزم نەئەکرد هێندە بە ئازادانە نزیکم بێتەوە
نامەوێت متمانەی پێبکەم،
چونکە پیاوە!
مینگیوو وای لێکردم کە هەرگیز متمانە بە پیاوان نەکەم،
من باوەڕ ناکەم بەوەشی کە ئەڵێت خۆشی ئەوێم ..
مەگەر ئەویش نەیوت کە خۆشی ئەوێم؟ مەگەر هەزاران بەڵێنی باق و بریقی نەیا؟ بۆ هیچییانی بەجێهێنا؟ئێستەش ئەمەوێت بزانم کە چۆن ئەو ڕۆژە لێرە بینیم، جۆنگکووک چۆن ئەو ئەناسێت ...
"ئانی"
بەهۆش هاتمەوە کاتێک بانگی کردم، کەمێک دورکەوتمەوە لێی و سەیرم کرد،
نازانم بۆچی سەیرمەکرد لەنزیکەوە بێ ئەوەی بترسم، تەنها شەرمم ئەکرد بەڵام هەوڵم ئەیا بەسەری زاڵ بم چونکە بەڕاستی ئەم بەیانییە بەجیاوازی ئەیبینم،
ئەو قۆزە ...زۆر
ئەتوانم بڵێم قۆزترین پیاوە تا ئێستا بینیبێتم .."هم؟"
پەرچەممی لەسەر نێوچاوانم لایا
"بمبوورە""ب-بۆچی شتێک؟"
"ئێ—ئیتر هەموو شت، کەمێک شێتم، سەرەڕۆم و زوو توڕە ئەبم، کاری گەمژانە ئەکەم بێ ئەوەی بیری لێبکەمەوە، لەوانەیە هی ئەوەبێت کە بەڕاستی پێشتر من ئاشق نەبوومە، مەست نەبووم بە چاوانی هیچ کچێک، بیرم لە ئافرەتێک نەکردۆتەوە لەهەموو کات و ساتێک، ویستی نزیکبوونەوەیەکی وەهام نەبووە لەگەڵ ئافرەتێک بەهۆی ئەوەی هەستم بۆی هەیە، نەمویستووە کەسێک لە باوەشم بێت کاتێک شەوانە ئەخەوم ..ئەسڵەن ڕقم لە بیرکردنەوە لەوە بووە ڕۆژێک ئەبێت لەهەمان جێگا لەگەڵ کەسێکی تر بنووم، بەڵام ...تۆ؟ هەموو ئەو هەستانە و زۆر هەستی ترت پێبەخشیوم کە نەمبووە ...تەنها، هەست بە ئاڵوودە بوون ئەکەم فریشتە بێدەنگەکەم"وتی و ماچێکی لەنێوچاوانم کرد
"بەڵێن ئەیەم تەنها قبوڵم بکە ئەبمە ئەوەی تۆ ئەتەوێت، ئەبمە ئەو پیاوەی لە خەیاڵەکانت دروستت کردووە، ئەو جۆرەی خەونت بووە ببێتە هاوژینت، تەنها دڵی خۆتم پێببەخشە با من هەرچی شتی جوانی ئەو دونیایە بخەمە ژێر دەستە جوانەکانت، شش، پێم نەڵێی نا ئەوە مەحاڵە، هیچ شتێک مەحاڵ نییە دڵنیابە، ئەزانم ئێستا ناتەوێت، گەر بشتەوێت ناتەوێت خۆشت بوێم لەبەرەوەی ڕەفتاری نابەجێم زۆر هەیە، دڵنیام کە شایەنی تۆ نیم، بەڵام هەوڵەیەم، هەوڵەیەم ببمە باشتر بۆ تۆ، تەنها تۆ"بە دەنگە گڕەکەی بەیانییانی بەتۆنێکی نزم وشەکانی دەرەبڕی
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...