~~~
جــۆنـگـکـووک^
لە خوارەوە بووم لەسەر قەنەفەکان، کاتژمێر سێ و نیوی شەوە و خەریکە شێت ئەبم، ئانی لەسەرەوەیە و دەرگاکە ناکاتەوە بەهیچ شێوەیەک،
شێت ئەبم چونکە بەڕادەی دۆزەخ پەشیمانم لەو ئیشەی کە کردم،
نەئەبوو ئەوە بکەم ...نەئەبوو بیکەم بەڵام توڕە بووم و نەمزانی بەچی دایمرکێنمەوە بۆیە بێ بیرکردنەوە پەنام بۆ ئیشێکی شێتانە و گەمژانە برد کە بەقەد دونیایەک لێی پەشیمانمبەڵام من سازشی بۆ ناکەم، ناتوانم بێمە سەر ڕای ئەو و ناتوانم ڕایەکەشی قبوڵ بکەم، من تەنها ئانیم ئەوێت بۆ خۆم و خۆم، و هەموو هەوڵێکی خۆم ئەیەم تا ژیانێکی باشی پێببەخشم و ڕەفتاری جوانی لەگەڵ بکەم و ئەوینە زۆرەکەم بۆی لەگەڵ ڕەفتارەکانم بوەشێتەوە بەڵام هەمیشە دەمارەکانم گیر ئەکات و ناتوانم بەسەر توڕەییەکەم زاڵ بم ...
هیچ پۆزشێکم نییە بۆی، هەڵەی من بوو.
هەستامەوە و دووبارە بۆ جاری سێیەم هەوڵەیەم ڕازی بکەم دەرگاکە بکاتەوە و قسە بکەین،
چووم و یەک دوو تەقەم لەدەرگاکە یا
"ئانی، گیانەکەم قوربانت بم بیکەوە ئازیزی دڵم، سەیرکە قسە ئەکەین باشە؟ گەر نەیکەیتەوە ئەیشکێنم ها؟"
بەهێمنی قسەم ئەکرد،
دووبارە هیچ.ناچارم ..."باشە، گەر لە نزیک دەرگاکەوەی دوربکەوە چونکە ئەیشکێنم"
کەمێک وەستام
"لاچوویت وایە؟"کەمێک لە دەرگاکە دورکەوتمەوە و بە دوو لێدانی شانم کردمەوە، کە چوومە ژوورەوە ئانی لێنەبوو
دڵم بەخێرایی لێی یا بەڵام گوێم لەدەنگی ئاو بوو لە توالێتەکە، چووم و لەدەرگاکەم یا، وەڵامی نەیامەوە دووبارە بۆیە دەرگاکەم کردەوەچوومە نزیکییەوە
"ئانییەکە—""بەسە جۆنگکوک"وتی کاتێک هەردوو دەستی بە مەخسەلەکەوە بوو، بۆ کۆتا جار ئاوی بە ڕوخساری کردوو ئاوڕی یایەوە و سەیری کردم
دەستی کرد بە گریانێکی قوڵئــانــی^
کە کاتێک بیرەکەمەوە تەنها کەسێک من هەمبێت لەم جیهانە جۆنگکوکە و ئەویش کارێکی وای بەرامبەر کردم حەز ئەکەم بمرم و چیتر ئەم بیرکردنەوانە نەهێڵم، ئەو خەریکە وام لێئەکات کە بیر بکەمەوە تەنها بەکارم ئەهێنێت، یاخود تەنها بەکارم ئەهێنێت تاکوو توڕەییەکانیم لەسەر بەتاڵ بکاتەوە ...
سەیری ڕوخساریم کرد و پەشیمانی لێ ئەبینم، ئەمجارە بەڕاستی پەشیمانی لێ ئەبینم بەڵام ...
بەداخم کە ئەمە ئەڵێم بەڵام چیتر متمانەم پێی نییە ...
ناتوانین هەفتەیەک بێ شەڕ بەڕێ بکەین
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...