جــۆنگــکـووک^«ئێوارە»
لەخوارەوە وەستابووم بەدیار یارە بەنازەکەمەوە،
هایش ئەم هەستانە چەندە تایبەتن، وەستان بە دیار ئانی تا بتوانین بچینە دەرەوە؟ وەسفنەکراوە
ئەمەوێت هەموو شەوەکە نایاب بکەم بۆی
پێکەنیم و لێوم گەستهاتە خوارەوە و سەر تا خوار سەیرم کرد، عەزییەکی هاوینەی لەبەرە کە ڕەنگی زەردە و خوار ئەژنۆیەتی و لەگەڵ چاوە هەنگوینییەکانی زۆر گونجاوە،
قۆڵەکانی لەسەرووی ئانیشکی بەرزتر بوون، و فش بوون
باشە زۆر کراوە نییە ..چووم بەرەو ڕووی و ماچێکی لێوە جوانەکانیم کرد، چەن خۆشە کە بە ئازادی ئەتوانم لێی نزیک بمەوە
سەیری کردم و بزەیەکی شەرمنانەی کرد"جوانم؟!"
"نابێت بەشەو لەدەرەوە بیت"
برۆکانی گرژ کرد"ئەوە بۆ؟!"
"ئێ چوون مانگی داماو لەئاست جوانیت شەرمەزار ئەکەیت"بەمەستی وتم کاتێک سەیری ئەم چاوانەم ئەکرد کە ئامادەم گیانم لەپێناوی بیەم
پێکەنی و کێشای بە سنگما"یااا، جۆنگکووکااا"
دەستیم گرت"گیانی جۆنگکووک با بچین بچکۆلە جوانەکەم درەنگ ئەکەوین"وتم و دەستمان کرد بە ڕۆیشتن و چووینە نێو ئۆتۆمبێلەکە.
~
لە سینەماکە بووین، دووەم ڕیزی کورسییەکان،
سەیرم ئەکرد کە گەنمەشامی ئەخوارد و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی فیلمەکە بوو"فریشتەی بەهارەکەم ماچێک لەم لێوانە بکە بەڕاستی پێویستم پێیە و شەیداتم"
سەیری کردم و برۆکانی گرژ کرد"یااا، جۆنگکووکی عەیبە"
برۆکانم بەرز کرد"عەیب نییە، دەی خێراکە ئەگینا بە ماچێکی ئاسایی ناوەستم گەر خۆم بیکەم"
دڵی لەرزاندم کە کەمێک خۆی بەرز کردەوە، چاوەکانم داخست و لێوەکانم خڕ کردەوە
بەڵام ...
ئەو ماچی لە ڕوومەتم کرد!
هەی زۆرزان ..."ئەمشەو تۆڵە ئەکەمەوە بەهەرحاڵ"بەهێواشی لەژێر لێومەوە وتم
"چیت وت؟"پێکەنی
"هیچ ئەڵێم نۆشی گیانت بێت"
بزەی کرد"هم سوپاس، گەنمەشامی ناخۆیت؟"
"نا چەورە، من ئەم شتانە ناخۆم زۆر"
بەردەوام قاچەکانی ڕائەوەشاند لەپەرۆشییان ...
دەستەکانم بە قاچەکانی گرت تا بیوەستێنم
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fiksi Penggemar«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...