٠بــــەشـــیـ شـــانـــزەیـــەم٠

1.6K 221 94
                                    


ئـــانـــی^

دوو سێ ڕۆژە خەریکم کە بە کۆمپیوتەرەکە کار ئەکەم، جار جارە پرسیارم بۆ دروستەبێت و لە جۆنگکووکی ئەپرسم
جار جارە؟ نا زۆرجار!
بەڵام ئەو هەرگیز بێزاری پێوە دیار نییە ئەسڵەن وەک ئەوەی پێی خۆشبێت کە پرسیاری لێئەکەم و بەڕووخۆشی وەڵامم ئەیاتەوە

ئەم سێ ڕۆژە هیچ توڕە نەبووە، هەست ئەکەم کە باش بووبێت ئەوەم پێخۆشە من ...
و حەزیش ئەکەم پێکەوە بگونجێین چونکە لەیەک ماڵ ئەژین

هەرگیز هەست بە بارگرانی ناکەم چونکە ئەو تەنانەت لەکاتی توڕەبوونەکانیشی وام لێناکات هەست بکەم بارگرانیم

~~~
«شەو کاتژمێر دوانزەی شەو»

کۆمپیوتەرەکەم داخست و سەیری کاتژمێرم کرد
برۆکانم بەرز کرد،
لەوانەیە هاتبێتەوە و پێی نەوتبم؟

چوومە دەرەوە لەژوورەکە و سەیری ژوورەکەیم کرد کە دەرگاکەی کرابۆوە
بەڵام لەوێ نەبوو

چوومە ژوورەوە تا بزانم هیچ دەنگی ئاو نایات لەوانەیە خۆی بشوات یان لە توالێت بێت
بەڵام هیچ نەبوو

برۆکانم گرژ کرد و چوومە خوارەوە لەهیچ شوێنێک نەبوو
هەرگیز بەم شێوە دوانەکەوتووە
ئەمڕۆش کاری نەبوو لە نیوەڕۆوە چوو و تا ئێستەش نەهاتۆتەوە
نازانم بۆ خەممە ...

چوومە خوارەوە و لەسەر کورسییەکە دانیشتم
من ناوێرم بخەوم، نەک لەبەرەوەی ئەو لێرە نییە
بەڵکو لەبەرەوەی بارانە و هەورەتریشقەی لەگەڵە
فۆبیام هەیە ...
خۆم لەباوەش گرتووە و ناتوانم خۆم بگرم

چاوەکانم پڕ فرمێسکن لەگەڵ هەر هەورەتریشقەیەک من ڕائەچڵەکێم
هەستەکەم لێم ئەیات ...

لەناکاو دەنگی دەرگا کردنەوە هات، گەر کەسێک لە ماڵەکە لەلام بێت باوەڕ ناکەم هێندە بترسێم

جۆنگکووک هاتە نێو مەتبخەکە کاتێک جگەرەیەک بە دەمییەوە بوو،
زەردەخەنەم ئەکرد بەڵام کە بزە لارەکەیم بینی و ئەو شێوەی کە سەرخۆش دیارە زەردەخەنەکەم و دڵخۆشییەکەم ون بوون و بوونە ترس
تفێکم قوت دا

کۆتا قومی لە جگەرەکەی یا کە ڕوومەتەکانی بۆ چاڵکردن و هەواکەی لەدەمی هاتە دەرەوە و جگەرەکەی خستە نێو تەنەکەی خۆڵەکە

"بۆچی نەخەوتووی خانمی بێدەنگم"بە هێمنی وتی و هاتە بەردەمم

زۆر ئەترسام، هەرگیز بە سەرخۆشی ئەوم نەبینیبوو

"ت-تۆ سەرخۆشی؟"

"بۆنم لێیەت؟"وتی کاتێک چاکەتە چەرمەکەی داکەند هەڵیواسی بە کورسییەکەوە
بلوزێکی ڕەشی لەبەربوو لەژێرەوە کە لکابوو پێیەوە ماسولکەکانی زیاتر دەرخستبوو
قژەکانی شێواو
چاوەکانی مەست و ماندوو

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now