ئــانــی^ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی قوتابخانەم بوو، ئەو ماوەیە زۆر زۆر ماندوو بووم و بەتەواوی خواردن و خەوم کەم ببوویەوە و تەواوی کاتەکان دەمخوێند بەڵام خۆشحاڵم کە ئەمساڵیشم تێپەڕاند ..هەرچەند نمرەکانم وەک ساڵانی پێشوو نەبوو
ساڵێکی تر دەبمە پۆلی دوازدە و بەتەواوی قۆناغی ئامادەیی تێدەپەڕێنم ...هەستێکی سەیرە وانییە؟
هەست دەکەم بەرە بەرە خەونەکانم دێنە دی ...
بەڵام ...تاکە شت کە ئێستا خەمی لێبخۆم لە ژیانم تەنها ئەو پیاوە بوو کە خەونەکانمی وێران کرد ...
دەمویست ببمە خانمی ئەو ..دەمویست لەگەڵ ئەو بژیم و پێکەوە ناخۆشی و خۆشییەکانی ژیان هاوبەشی پێبکەینئێستاش تێناگەم کە مرۆڤەکان بۆچی بەڵێن دەدەن لەکاتێکدا ناتوانن بیهێننە دی ...
من دەمتوانی هەر لەسەرەتاوە وازی لێبهێنم ئەوکات بە ئاسانی لێی دەردەچووم، بەڵام ئەو هەتا منی ئالوودەی خۆی نەکرد و بەڵێنی پڕاو پڕ لە هیوای پێنەدام وازی لێم نەهێنا.لەدوای ئەو ڕۆژەوە وەک پارچە شوشەی ڕژاوم لێهاتووە ..شەوەکانم بەبیر کردنەوە لەوە بەسەردەبەم تۆبڵێی ئێستا هیچ بیر لە من بکاتەوە؟ تۆبڵێی دڵخۆش بێت لەگەڵ ئەو کچە؟
تۆبڵێی ئەسڵەن منی خۆشویستبێ!
لەوانەیە هەڵخەڵەتێنرابم.
لەوانەیە من تەنها گەمژەیەک بم کە بەهەموو شتێک باوەڕ بکەم.
لەوانەیە دایک و باوکم ڕاستییان کردبێت و ئەو کەسێکی خراپ بووبێت.باوەڕ ناکەم شتەکان لەمە خراپتر ببن لەژیانم.
دوای ئەوەی هەندێک سناک و ڕامیۆنم کڕی چوومە ماڵەوە ..دەمەوێت ئەمشەو شەوێکی تایبەت بۆ خۆم ساز بکەم ..دەمەوێت ئەو کەسە لە مێشکم دەربهێنم کە وێرانی کردم و کەمێک بێمەوە سەر خۆم ..
سێ مانگە من کات و ساتم نەبوو لەبەر ئەو ..تەنانەت نمرەکانم نزم ببونەوە بەهۆی زۆر خەفەت خواردن و مامۆستاکانم پرسیارییان دەکرد بۆ وام لێهاتووە ...چوومە سەرەوە سەرەتا گەرماوێکی گەرم و خۆشم کرد دواتر قاتێکی مۆری کاڵم لەبەر کرد ...
دایکم و باوکم هێشتا نەهاتوونەوە یەکەمجارییانە بەم شێوەیە بێ ئاگادار کردنەوە دوابکەون ..وا دەبێتە کاتژمێر هەشت.
خواردن و سناکەکانم لەسەر سیستمەکەم ڕازاندەوە و کۆمپیوتەرەکەم هێنا ..ویستم بیخەمە سەر دراماکەم بەڵام وەک بڵێی شتێکی قورس لەسەر دڵم بێت و نەمەوێت دەست بە سەیرکردن بکەم ..
کەمێک کە پەنجەرەکەمم ڕوانی ..تا بزانم دایکم یاخود باوکم دیارن؟
بەڵام نا ..هیچ شتێک دیار نەبوو.
وا خەریکە دەست بە ترسان دەکەم ..
ئۆو بەڵام نا ..وتییان کە ئەمڕۆ دەچن و سەردانی یەکێک لە خزمەکانمان دەکەن کەمێک دوورە لە شارەوە، بێگومان لەبەر ئەوە دواکەوتون
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...