٠بـــەشـیــ بـیـسـت و یـەکـەم٠

1.3K 211 37
                                    


ئـــانــی^

نەمویست زیاتر کاریگەر بم بۆیە پاڵم بە سنگییەوە نا تا دووربکەوێتەوە

کەمێک دورکەوتەوە بەڵام هێشتا هەستم بە هەناسەکانی ئەکرد لەسەر لێوم، دوو پەنجەی لەسەر چەناگەم داناوە بەنەرمی
سەرم داخستبوو

"غرورەکەتم شێتانە بەدڵە، بەڵام تەنها هیواخوازم ڕۆژێک بیشکێنی بەرامبەرم"بەدەنگە گڕە نزمەکەی وتی

هیچم نەوت

"زۆر نایابیت"ماچێکی لەسەر ڕوومەتم نیشاندەوە

برۆکانم گرژ کرد، ئەوەنە بەسە.
"بڕۆرە دەرەوە"بەتوندی وتم

هیچی نەوت کەمێک وەستا و سەیری کردم، و دواتر هەستایەوە و چووە دەرەوە بێ وتنی هیچ شتێک.

پەنجەم لەسەر لێوەکانم دانا، فرمێسکێک لەچاوەکانم هاتە خوارەوە خۆشم نازانم هی چییە ...

سەیری سینییەکەم کرد و لە مێزەکەی تەنیشتم دامنا، بەڕاستی ئارەزووی خواردنی هیچم نییە.

و پاڵکەوتم و بەبەتانییەکەم خۆم داپۆشی ...ویستم بخەوم بەڵام شتێکم بەبیرهات
نەفرەت.
ئەو یەکەم ماچی منیشی بردووە تەنانەت ...

چاوەکانم گوشی لەشەرما.

~~~

چاوەکانم گوشی و هەستام دانیشتم، سەیری کاتژمێرم کرد پێنجی ئێوارە بوو ..
هێندە زۆر خەوتووم!

هەستام و چوومە دەرەوە لەژوورەکە، چوومە خوارەوە تا ئاوێک بخۆم بەڵام ڕاچلەکیم کە پیاوێکم بینی لە جۆنگکووک نەئەچوو

ئاوڕی یایەوە بۆم، هەناسەیەکم یایەوە کاتێک زانیم ئەوە جیمینە ..
زۆریم لە بزەیەک کرد"ئاهـ-سڵاو .."

بزەیەکی بۆم کرد، ئەو زیاتر ساردە لەگەڵم ..بۆیە پێم سەیربوو
"سڵاو خانمی بچووک، من تۆم ترساند؟"

سەرم بە بەڵێ جوڵاند"کەمێک"

"بمبوورە"

"نا نا، کێشە نییە"

وتم و بەئاسایی چووم تا پەرداخێک ئاو تێبکەم و خواردمەوە

"تۆ ئەزانی ئەو لەکوێیە؟"وتم و سەیرم کرد

"ئەو کێیە؟"وتی و مۆبایلەکەی دانا و سەیری کردم کاتێک پەنجەکانی لەسەر مێزەکە لێک ئاڵاند

"مەبەستم ...جۆنگکووک"

"ئەها، وابزانم چووە بازاڕ و تا هەنێک شتی ماڵەوە بکڕێت"

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now