«دوو هەفتە تێئەپەڕێت»
هەموو شتەکان بە ئاسایی ئەڕۆن،
جۆنگکووک
ئانی
لەیەک ماڵ.سەیرە بۆ دوو کەس کە ماوەیەکی کەمە یەک ئەناسن و زۆر بە کەمی شت دەربارەی یەکتری ئەزانن و جیاوازن لەیەکتری لە هەموو ڕوویەکەوە کە لە یەک ماڵ بژین بەڵام ...
ئەی سەرەتای هەموو چیرۆکێک بەم شێوەیە نییە؟هیچ کەسێک نەبووە لەسەرەتاوە ئاشنا بێت بە کەسی بەرامبەر و بەتەواوی بیناسێت ئەمە پەیوەندی بە کاتەوە هەیە
بەکەمی قسە ئەکەن، تەنها ئەوەی ئانی لە کارەکانی ماڵەوە یارمەتی جۆنگکووک ئەیات بەڵام کاری بچوک چونکە هەرخۆی گەر کارەکان زۆربن خزمەتکارێک ئەگرێت تاوەکوو چارەسەری بکات
ئانی سەرلێشێواو و ترساو و دوودڵە، هێشتاش پرسیار لە مێشکی ئەسوڕێنەوە
بیری ئەکردەوە گەر دایک و باوکی لەژیانا بووان ئەو شتانە ڕوویان نەئەیا.
ئێستە بۆ کۆتایەم ساڵی خوێندنی ئەیخوێند نەوەک لە کۆمپانیایەک کاربکات و لەگەڵ بەڕێوبەرەکەی بژیتلەسەر سفرە بوون و نانییان ئەخوارد بەهێمنی
بێزارکەرە بۆ جۆنگکووک هەوڵەیا قسەی لەگەڵ نەکات بەزۆری تا نائاسوودە نەبێت
ئەیەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەکاتێکا لە چاوەکانی ئەڕوانێت
بەڵام ئەمە قورسە لەکاتێکا ئانی زۆر شەرمنە و توانای دروستکردنی پەیوەندی چاوی کەمە
و زۆر لە گفتوگۆ کردن شارەزا نییە
یان ...لەوانەیە زۆر زۆربڵێ بێت تەنیا لەگەڵ ئەو کەسانەی ئاسوودەیە لەگەڵییان
لەگەڵ هیچ کەس وانەبووە و هەستی بە ئاسوودەیی نەکردووە تا زۆربڵێ بێت، تەنانەت لەگەڵ مینگیووش.
زۆری خۆشەویست بەڵام نەیەتوانی ئاسوودە بێت بە باسکردنی هەموو شتێک لەلای ..."تۆ ئەزانیت کوڕان و پیاوان جار جارە کۆبونەوەیان هەیە لە ماڵی یەکتری کە لەو شەوەیا یاری ڤیدیۆیی ئەکەن و ئەخۆنەوە قسەو گاڵتە و گەپ ئەکەن بە سەرخۆشی؟"
ئانی سەری بەرز کردەوە و سەیری کرد لەکاتێکا خواردنەکەی نێو دەمی ئەجوو
"جا من چۆن ئەوە بزانم خۆ کوڕ نیم"
جۆنگکووک کەمێک دەمی کرایەوە لە شۆکی و پێکەنی
ئەوە قسەی واش ئەزانێ؟
کە لێی یەت"قسە زل، ئەم ئێوارەیە چەن هاوڕێیەکم دێن"
"ئهم؟"
"وتم لەوانەیە ئاسوودە نەبیت بێیە لایان بۆیە ئاگادارم کردییەوە"
ڕاستی نەک لەبەر ئانی بەڵکو خۆی حەزی نەئەکردئانی چاوی خستەوە سەر خواردنەکە و هیچی نەوت
"سبەی پشووە ئەزانیت"
![](https://img.wattpad.com/cover/361291342-288-k432902.jpg)
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fiksi Penggemar«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...