٠بــەشــیـ سـی و یــەکــەم٠

2K 227 86
                                    


ئـــانــی^

وا دوانزەی شەو لای یاوە و لە ئێوارەوە چوە و نەگەڕاوەتەوە
زۆر خەممە! ئەترسم کارێکی شێتانەی کردبێت ...
تەنانەت بیرم بۆ ئەوە ئەچوو کوشتبێتی، تەزوو بە گیانم ئەهات
لە ئێوارەوە فرمێسک لەچاوەکانم نەوەستاوە،
لە مەتبەخەکەم و جێ بەخۆ ناگرم ...
وا پەیتا پەیتا شێتەبم ...

لەناکاو گوێم لەدەنگی کردنەوەی دەرگا بوو خێرا چوومە مەتخەلەکە، تێیهیۆنگ ئوپا و جۆنگکوک
جۆنگکوک ڕوخساری برین بوو و بەشانی تێیهیۆنگ خۆی گرتبۆوە

تێیهیۆنگ کە بینیمی چاوێکی لێم سوڕاند، و ئەمەی وت
"من ئەبێت زوو بڕۆم بڕۆ سندوقی فریاگوزارییە سەرەتایەکە بێنەوە و برینەکانی ڕوخساری پاککەرەوە، سەرخۆشە ئاگات لێیبێت"وتی لەڕێگایا و لەکۆتاییا لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە داینا و سەیرێکمی کرد"تێگەشتی؟؟"

سەرم بە بەڵێ جوڵاند"سوپاس"

هیچی نەوت و ڕۆیشت

نازانم گەر بەئاگا بێت یان نا، نەفرەت ئەبێت چی کردبێت؟ ئەی بۆ سەرخۆشە؟ هێندە بێتاقەتی کردووە ئەم مەسەلەیە؟!

چووم و خێرا سندووقەکەم هێنا و لەتەنیشتی دانیشتم

سەرەتا دەستم کرد بە پاککردنەوەی لاچاوی، برۆکانم گرژ کردبوو ئەمویست بگریم کە بەم شێوەیە ئەمبینی ...
ئەمڕۆ ئەو دونیایەک شتی ناخۆش و خراپی پێوتم بەڵام ناتوانم خەمیم نەبێت

برۆکانی گرژ کرد لەئازارەکەی، بەخەبەرە

کەمێک چاوەکانی کردەوە و سەیری کردم، بۆ چەند چرکەیەک پەیوەندی چاومان بەست بەڵام سەرنجم خستەوە سەر کارەکەم ...
ئەمەویست پرسیاری لێبکەم چیت کرد بۆ وات لێهاتووە!
بەڵام ئەترسم دووبارە توڕەبێت و شێت بێتەوە ...
لێیەگەڕێم تا کەمێک هێور ئەبێتەوە و ئەم بابەتەی بیرەچێتەوە

لاچاویم پاککردەوە و لۆکەی تازەم هێنا بۆلێوی ...
دەستم کرد بە پاککردنەوەی،
سەیری ئەکردم بەدرێژایی کاتەکە، نەمەزانی چۆن ڕەفتاری لەگەڵ کەم ئاخر ئەمە یەکەم شەڕی پەیوەندییەکەمان بوو ..

دەستمی گرت"سەیرم کە"بە هێواشی وتی بەمشێوە دەنگی گڕتر بوو

برۆکانم گرژ کرد"گەر پاکنەکرێنەوە ئیلتیهاب ئەکەن"ویستم دەستم لەدەستی دەربێنم بەڵام توندتر گرتی بۆیە ناچار بووم سەیری کەم

"بەڕاستی منت خۆشەوێت؟"

چاوم سوڕاند لە پرسیارە گەمژانەکەی ..."قسەی بێمانا مەکە"

"وەڵامم بەرەوە"دەستمی بەریا و خستییە سەرڕوومەتم

کاتی ئەوەنییە پەپولەم بۆ دروست بێت ...نەفرەت
"گەر خۆشمنەویستیتایە هەرگیز قبوڵم نەئەکردی و ڕێگەیەکم ئەدۆزییەوە بۆ دەربازبوون"

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now