ئـــانـــی^سکرتێرەکە برۆیەکی لێهەڵتەکاندم دوای ئەوەی فۆرمەکەی بۆم پڕکردەوە، لەسەر قەنەفەی بەردەم مێزی سکرتێرەکە دانیشتبووم
"هم، هیچ پەیوەندییەکی تایبەتت هەیە لەگەڵ بەڕێوبەر؟"
برۆکانم گرژ کرد بە تێنەگەشتنەوە"یانی چۆن؟"
"چییە خۆت لە گێلی ئەیەی؟"چاوی سوڕاند
گلێنەی چاوەکانم هێنا و برد و بیرم ئەکردەوە، مەبەستی چییە؟
"ئاهـ، مەبەستت کە ئەو خزمی من بێت؟ نا ئێمە ئەوە نین"برۆکانی بەرزکردەوە"تێناگەم بۆچی ..."وتی و کەمێک وەستا"بەهەرحاڵ، وەرە و شوێنەکەت نیشان ئەیەم و سبەی دێیتە سەر کارەکەت"
سەرم لەقاند و هەستامەوە.
~~~
جـــۆنگــکــووک^
هەستام لەسەر کورسییەکەم و ڕێم کرد بۆ هۆڵی دیزاینەکان،
وا بۆ هەفتەیەک ئەبێت کە ئـانی لێرە کارەکات ...بەڵام لەوکاتەوە هیچ کاتێک ئەوم نەبینیوە تەنها ئەوە ئەزانم کە دیزاینەرەکە زۆر لە بیرۆکە و سەلیقەکانی ڕازییە و بەدڵییەتی، وە وتیشی ئەتوانێت زۆر باشتر بێت
دیزاینەرەکە خاتوو کیمـ'ە و بەکالۆریۆسی لە دەرەوەی وڵات بەدەستهێناوە لەبواری دیزاین، نازانم بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئانی لەگەڵ دیزاینەرێکی ئافرەت کارەکات پیاو نییە ئاسوودەم ئەکات ...چوومە نێو هۆڵی دیزاینەکان و چاوم گێڕا ...تا چاوم بە ئــانی کەوت کە لەگەڵ خاتوو کیم خەریکی گفتوگۆیە
کەمێک لە دواوەیانەوە نزیک بوومەوە، بێ ئەوەی وایانلێبکەم هەستی پێبکەن و ئەم نزیکبوونەوەش وایکرد گوێم لە قسەکانی ئانی بێت
"مامۆستا بەڕای من ئەمە لەم جۆرە قوماشانەیە کە هیچ پێویستییەکی بە دیزاین نییە بەڵکو تەنها بەشێوەیەکی سادە ئەنەخشێنرێت ...بەڵام گەر ئەو نەخشە سادانەی کە تێیدا دروستەکرێت شێوازێکی جیاواز ببەخشن جوانتر نابێت؟"
وتی کاتێک دەستی لە قوماشەکە ئەیا و سەیری خاتوو کیمی ئەکرد زوزو لەکاتی قسەکردنبزەیەکی خۆکارانە هاتە سەرلێوم ڕاستەوخۆ، ئۆهۆو ...دووبارە تەنوورەی لەپێیە و قاچەکانی ڕووتن
دیقەتم یا کە ئەمڕۆ لەماعێکی پەمەیشی لەسەر لێوە پڕەکانی بەکارهێناوە کە زۆر جوانتری کردووە
من تەنها ئەوم بەلاوە جوانە، هەستناکەم ئەمە کێشەیەک دروست بکات"ئـ-ئــحــم"وتم و نزیک بوومەوە کاتێک دەستەکانم لەنێو گیرفانەکانم بوون
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfiction«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...