٠بـــەشــیـ شـــەشــەم٠

1.3K 213 40
                                    


-
"ئێ ئێ ئەی دوایا؟"جۆنگکووک وتی کاتێک خەریکی لێخوڕینی سەیارەکەی بوو و بە تەلەفون قسەی لەگەڵ تێهیۆنگ ئەکرد

"ئێ دوایی بەتەمای باسی هینەکەت بۆ بکەم؟"تێهیۆنگ وەڵامی یایەوە بە گاڵتەجاری

"ها؟ یانی ...هەی لە تۆ خوێڕی، قەت ئاقڵ نابیت"سەری بادا لەبێ هیوایی و پێکەنی

"وەکو بڵێی خۆت زۆر ئاقڵ بیت جیمین بۆی باسکردم شێتی قاچی کچێکی حەڤدە ساڵان بوویت"

"ئەرێ ئەم جیمینە ناوێری دەمی لا بکەیتەوە یەکسەر ئەیگەیەنێت من دوژمنم هەیە یان برادەر"

"ئیتر ئاوایە ئەرێ بەڕاست ئەم کچە کێیە"

جۆنگکووک دەستی کرد بە باسکردنی ئەو دوو سێ ڕێکەوتانەی کە لەگەڵ ئانیدا ڕوویان داوە

"ئەهــا، یانی ئێستا تۆ ڕزگارکەری ئەم کچەی، ئۆو مای گاد"قاقای لێدا

"ئەی دەرد، کەم گاڵ—"قسەکەی تەواونەکرد کاتێک چاوی کەوتە لایەکی جادەکە

"چیبوو؟"تێهیۆنگ پرسی

"برا دوای تەلەفونت بۆ ئەکەمەوە، جارێ خوات لەگەڵ"وتی و دایخست و خێرا ئۆتۆمبێلەکەی لە سوچێکی سەر جادەکە ڕاگرت و دابەزی

ڕایکردە لای ئەم بێ بەزەییەی کە بە زەبرێکی زۆرەوە لە کچێکی لاوازی داماو ئەیات!

قایشەکەی لەدەستی سەند و ئێخەی گرت"ئەوە تۆ چی ئەکەیت هااا؟؟!!!"

"تۆ کێی لاچۆ بەرمدە!!!"

"بەڵای سەرتم! چیت داوە لەو داماوە بۆچی بەو شێوە لێی ئەیەیت!"

"ئێخەم بەردە!!"ئەم پیاوە وتی لەکاتێکدا خەریکبوو هەناسەی لێدەبڕا

"خێرا وەڵامم بەرەوە!!"

"ئەم کچە شێتی کردووم و چەندان ڕۆژە یەتەوە"کۆکی"و داوای کارم لێئەکات لە چێشتخانەکەم و بێزاری کردووم، ئاهـ گەورەم بەرمدە!!"بە پاڕانەوە ئەوەی کۆتایی وت

"تەواوی بکە!"جۆنگکووک بە برۆ گرژەکانی وتی

"منیش هەتا قورگم هات و بەرگەم نەگرت و لێیمدا چونکە تەواو بێزاری کردووم گەورەم تکات لێئەکەم ئێخەم بەردە!!"

بۆ ماوەی چەند چرکەیەک لێی ڕوانی و فڕێیدا سەر زەویەکە"هەر ئێستا لێرە بڕۆ ئەگینا باش نابێت"

ئەم پیاوە ترسنۆکە بەخێرایی ڕۆشت و لەوێ ون بوو

سەرەنجام جۆنگکووک ئاوڕی دایەوە بۆ بینینی ئەم کچە بەستەزمانەی کە ئازاری ڕانەکانی و قاچی درابوو بە قایش
بەڵام ...!

فــریــشــتــە ئــاســا||J.JKWhere stories live. Discover now