ئـــانــی^هەستام لە خەو و ڕۆوتینی بەیانییانم کرد، و خەریکی گەڕان بووم بەدوای جلێکی گونجاودا ...
هەستەکەم هەموو جلەکانم کۆن بوونە بەڵام بەهەر حاڵ هەوڵم دا هەندێک جل و بەرگ ڕێک بخەم و وایان لێبکەم کە کۆن دەرنەکەون ...بیرم دێت کە پيشتر بەیانییان جلی قوتابخانەم لەبەر ئەکرد و خۆم ئامادە ئەکرد بۆ قوتابخانە بەڵام چیدی ئەوە ناکەم و بۆ کارکردن خۆمەگۆڕم
هەستەکەم کەسێکی زۆر خەیاڵاویم هێشتاش نازانم کە چ جۆرە کارێکم پێ ئەیات و واش ڕەفتار ئەکەم کە کارێکم هەبێت
قەمیسە سپییەکەی مەکتەبمم هێنا و لەبەرم کرد ...و ڤی نێکێکی ڕەنگ بێجی و نەخشێک لەسەری بوو بە ڕەنگی شینی کاڵ و قاوەیی
تەنوورەیەکی کەمێک سەروو ئەژنۆم هەبوو کە فش و ڕەنگی قاوەیی بوو هی ساڵێک لەمەوپێشە بەڵام تازە ماوەتەوە ...
کۆوتێکیشم هەیە کە بۆ قوتابخانە لەبەرمەکرد و ڕەنگی قاوەییە
ئەمڕۆ ویستم جوان پۆش بم و سەلیقەی خۆم بەکاربێنم کە زۆر دڵنیا نیم لێی، لەبەرەوەی کارمەندی کۆمپانیایەکی وا گەورە ئەبێت کەمێک کەشخە دەرکەوێت ...
ئەزانم کە جلەکانم زۆر تازە و مارکە نین بەڵام خۆ ئەتوانم بە سەلیقەی خۆم وا دەرییان بخەم کە مارکە بن ...چوومە لای کەنتۆرەکەم و ویستم دەرگاکەی دابخەم بەڵام ئەو ڕەسمە پرینتکراوە هاتە بەرچاوم ...
ئەم ڕەسمە لەیەکەم ڕۆژی چوونە دەرەوەی من و مینگیوو گیراوە ..
بزەیەکی شکاوم کرد و هەڵمگرت ...مێشکم پێی ئەوتم بیدڕێنە ئەو وازی لێهێنایت بێ هیچ خەمێک ...بەڵام دڵم دەڵێت کە لەگەڵ خۆتی هەڵگرە بە یادی ئەو ڕۆژانەی لەگەڵت بوو دڵی خۆش ئەکردیت
و منێکی گەمژە کە هەمیشە بەگوێی دڵم ئەکەم بڕیاری دڵم هەڵبژارد دووبارە ..
خستمە نێو ئەو جانتا بچوکەی بەدەستمەوە بوو کە ڕەنگی ڕەش بوو، لەوانەیە هەڵگرتنی ئەم وێنەیە لەگەڵ خۆم ئازارم بدات و هەست بکەم زۆر داماوم و شایەنی بەزەیم بەڵام لەوانەیە لە هەندێک کاتا بزە بە لێوەکانم ببەخشێت
چوومە بەر ئاوێنەکە و سەیری خۆمم کرد ...هیچ میکیاجێکم بەکار نەهێنابوو چونکە نیمە و خۆشم زۆر ئارەزووم لێی نییە
ئەو ملوانکە زیوەی هەمیشە لەبەری ئەکەم و دڵێکی پێوەیە لە ملم کرد، ئەمەش هەر دیاری مینگیوو بوو
خۆم هەڵ ئەخەڵەتێنم بەوەی تەنها لەبەرەوەی حەزم لێیە لە ملی ئەکەم نەوەک لەبەر ئەوەی بەوەفام بۆی، نازانم لەوانەشە وابێت.

YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfic«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...