-
دەستەکانی بە کەمەرییەوە بوو، سەیری مێزەکەی بەردەمی ئەکرد لە مەتبەخەکە و برۆکانی لێکنابوو لێوی خوارەوەی لەژێر ددانەکانی بوو
لە چاوەکانی ئاگری توڕەیی ئەبینران
بەچەشنێک توڕەبوو خۆشی نازانێت بۆچی،
چی بەسەر ئەو هاتووە؟
ئەسڵەن بە ئەو چی!
بەڵام توڕەییەکەی زۆر زیاتر بوو لەوەی توانای بیرکردنەوەی بۆ ئەم شتانە هەبێتئێستا بێجگە توڕەیی شتێکی تر لە مێشکی جۆنگکووک ئەسوڕێتەوە ...
ئەو ئانی بە فــریـــشـــتــە ئـــاســـا ناوئەبرد لە دڵ و مێشکی خۆی
بەڵام کاتێک مینگیوو دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا هاواری نەکرد یاخود دورنەکەوتەوە؟
گومانی لێ ئەکات.
چی گەر بەڕاستی ئەو ماسکی فریشتەی لەسەر ڕوخساری دانابێت و وانەبێت؟چاوەکانی لە مێزەکەوە گواستەوە بۆ ئانی کە پاڵی بە دیواری تەنیشت دەرگای مەتبەخەکە یاوە
زۆر بە ترسناکی سەیری ئەکرد و ئانیش وەک هەمووکاتێک سەری خوار کردبۆوە
ئەلەرزی لە ترسان، نازانێت بۆ ئەترسا بەڵام جۆنگکووک تەنها زۆر ترسناک دیاربوو وەک ئەوەی بیەوێت ڕوحی لە گیانی جیابکاتەوە هەر ئێستا
جـۆنگـکـووک^
بەهێواشی نزیک بوومەوە لەو شوێنەی ئەوی لێیە،
دەستێکم بە دیوارەکەی پشتییەوە جێگیر کردوو دەستەکەی تریشم لەسەر چەناگەی جێگیر کردوو بەتوندی و خێرایی بەرزم کردەوە تا چاوە پڕ و بەترسەکانی ببینم
توڕە بووم زۆر،
بەڵام لەنێو چاوەکانی بێتاوانییەکی زۆر هەیە کە دڵم ئەتوێنێتەوە،
بەس هێشتا مانای ئەوە ناگەیەنێت کە هێور بوومەتەوەهەستم ئەکرد ئەلەرزێت بەڵام هیچ گرنگیم نەیا
سەیری خوارەوەم کرد و سەیرم کردەوە
"ئــانــی"بەهێمنی وتم
ناوهێنانی دڵخوازی منە،
بەڵام نازانم بۆ لەکاتی تووڕەیش ئەبێت بەکاری بهێنم
"ئەزانی گەر هاوارێک شتێکت بکردبا من بەهانات ئەهاتم؟ چی گەر شتێکی لێبکردیتایە؟"هەوڵم ئەیا هێمن بم بەڵام سەخت بوو هەتا ئەهات زیاتر ترس لە ڕووخساری ئەنیشت
نامەوێت بیترسێنم، بەڵام ئەی چۆن توڕەیی خۆم دابمرکێنمەوە؟سەریم بەرز کردبۆوە بەڵام گلێنەی چاوەکانی لە ئاڕاستەی زەوییەکە بوو
"وەڵامم بەرەوە هەی نەفرەتی!!!! بۆچی نەتکرد بۆ بۆ!!! بۆچی هیچ جوڵەیەکت نەکرد کاتێک دەستی لە ڕوخسارت یا!!!"هاوارم کرد و مستم بە دیوارەکە ئەکێشا بە هەموو هێز و توانامەوەنێرێک دەستی بەر ڕوخساری کەوت،
پێش من دەستییان لە ڕوخساری یا،
پێش من هەستییان بە پێستی کرد،
و ئەویش هیچ جوڵەیەکی نەکرد،
ڕێگەی یا نێرێک دەست لە ڕوخساری بات،
و هەست بە پێستە نەرمەکەی بکات،
ئانی ئەمە دادپەروەری نییە.
YOU ARE READING
فــریــشــتــە ئــاســا||J.JK
Fanfic«پەیوەندییەکی ژەهراوی، لەهەمان کات پڕ لەخۆشەویستی» "فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیــــە دڵـــی خـــۆی بـــبـــەخـــشـــێــت لــــە پ...