Part 44
خاتوو لی : من و باوکت بڕیارممان لەسەر شتێک داوە کوڕەکەم !
هیونجین : بڕیارەکە .... چییە ؟
خاتوو لی : هێشتا دوو مانگ ماوە بۆ ئەزموونە گشتیەکان بۆیە پێویستە لەگەڵ ئێمە بێیتە بوسان تا ئەو کاتە !
هیونجین بە شۆکەوە سەیری هەردووکیان کرد پاشان سەری لەقاند بە واتای "نەخێر"
هیونجین : دەمەوێت .... لێرە بم !
خاتوو لی : من هیچ گلەیییەکم ناوێت هیونجین، تۆ لەگەڵ ئێمە دێیت
هیونجین : نەخێر ... ناتوانم لینۆ ..... لێرە بە تەنیا بەجێبهێڵم
بەڕێز لی : ئەمە چییە ؟ بێگومان بە تەنیا جێی ناهێڵین. هەمیشە سەردانی براکەت دەکەین
هیونجین : نەخێر .... نایەم .... بۆ هیچ شوێنێک نایەم !
بەڕێز لی : بتەوێت یان نا لەگەڵمان دێیت , ئەمڕۆ دەچینە ماڵەکەت بۆ ئەوەی شتە تایبەتەکانت هەڵبگرین
هیونجین : بەڵام ....
خاتوو لی : هیونجین ! دەبێت گوێ لە باوکت بگرێت. ئەم خواردنانە بخۆ. دەچم دەستەکانم دەشۆم و بەم زووانە دێمەوە
خاتوو لی چووە حەمامەکەی نەخۆشخانە پاشان چووە ژوورەوە , دەستەکانی شۆرد و پاشان فرمێسکەکانی سڕییەوە
چووە دەرەوە بۆ ئەوەی هەوایەک وەربگرێت بەڵام دیسانەوە بە دۆخی هیونجین گریاخاتوو لی : خوایە تکایە یارمەتی ئەم کوڕە بدە، ئەوەندە ئازاری خۆی دەدات بەم شێوەیە , خەتای ئەم کوڕە چییە؟ ئێستا نازانم بۆ کوڕە مردووەکەم بگریم یان بۆ هیونجینەکەم ؟!
ئەم دایکە بە دڵێکی سووتاوەوە دەگریا. چۆن دەتوانێت ئارام بێت لە کاتێکدا ئێستا پارچەیەک لە ڕۆحی نەماوە ؟
ئەو لەبەردەم دەرگای کۆشکی هوانگ بوو. هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی خستە سەر زەنگەکە
خزمەتکار : بەخێر بێیت چۆن بتوانم یارمەتیت بدەم ؟
یێجی : سڵاو , من هاوڕێی یونام و هاتوومەتە سەردانی یونا
خزمەتکار : دەتوانیت بێیتە ژوورەوە ( زۆر بە ڕێزەوە پێشوازی لێکرد ) .
یێجی : زۆر سوپاس
خزمەتکار : با ڕێنماییت بکەم بۆ ژووری خاتوو یونا
خزمەتکارەکە ڕێنمایی یێجی کرد بۆ ژووری یونا , پاشان خزمەتکارەکە ڕۆیشت و یێجی بە هێواشی لە دەرگاکەی دا
یونا : بڕۆ من هیچم ناوێت و دەرگاکەش ناکەمەوە ( دیسان پێی وابوو خزمەتکارن، یان دایک و باوکی یان نی-کی یە )
یێجی : دەتوانم بێمە ژوورەوە ؟
یونا لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی دەکرد کاتێک زانی کە یێجی یەکسەر چووە بۆ دەرگاکە و پاشان قوفڵی کردەوە , بەبێ ئەوەی یێجی قسە بکات،یونا یەکسەر ئەوی لە باوەشی گرت
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات