Part 26
هیونجین لە ڕێگایی خۆیدا تەلەفۆنی بۆ شۆفێرەکەی کرد تا بیباتە سیئۆل
شۆفێرەکە : بەڕێزم هاوڕێکەت نایەت ؟
هیونجین بەبێ ئەوەی وەڵام بداتەوە سواری ئۆتۆمبێلەکە بوو، ئەمەش مانای "نا" بوو.
پەیوەندییەک لە لینۆوە هات بەڵام وەڵامی تەلەفۆنەکەی نەدایەوەلینۆ : وەڵامم بدەرەوە مۆبایلەکەت هەڵبگرە ! ( بە نائومێدی لەسەر زەوی دانیشت دوای سڕینەوەی خوێنی لوتی بە بلوزەکە )
ناتوانێت ڕابردوو لەبیر بکات. دەترسێت جارێکی تر وابەستەی کەسێک بێتەوە. دەترسێت جارێکی تر لەدەستی بدات و جارێکی تر هەمان ئازار ئەزموون بکاتەوە
نازانێت ئێستا چ هەڵەیەکی کردووە بەهۆی ئەو ئاگرەی لە دڵیدایە. بۆچی خودا هیچ خۆشییەکی پێ نەبەخشیوە؟ بۆچی ئەم دونیایە ئەوەندە نادادپەروەرە بەرامبەر بە هەندێک کەس؟ کەی دڵخۆش دەبێت ؟.
.
.هەستا و دووبارە لوتی پاک کردەوە، جلەکانی ڕێکخست ، و چووە ئەو ماڵەی کە دەیویست ئەمشەو ئاهەنگێک بۆ دایکی ساز بکات
لینۆ : من لێرەم ..... دایە ! چی دەکەیت ؟ تکایە من پاکی دەکەمەوە ( کاتێک دایکی بینی ئەو شوێنە پاک دەکاتەوە کە هیونجین تێکی دابوو )
خاتوو لی : دەتوانم پاکی بکەمەوە ( پێدەچێت کەمێک توڕە بێت ) .
لینۆ : دایە تکایە وا مەکە !
خاتوو لی : ئەوە زۆر بێ ئەدەبی بوو ! ئایا پێم وتیت هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە بکە ؟
لینۆ : دایکە تکایە وامەڵێ بەڕاستی ئەو کوڕێکی باشە !
خاتوو لی : هەرچییەک بڵێیت، هەندێک شوێنم پێ بدە لێرە پاک بکەمەوە ( گرنگی بە قسەکانی نەدا )
لینۆ : دایکە ! ( دایکی سەیری نەکرد , دوای خولەکێک بێ ئومێد بوو و ڕۆشت ) .
ئایا هەڵەی کردووە؟ بۆچی هەمیشە کەسێکی تر باجی هەڵەکانی کەسێکی تر دەدات ؟ چووە ژوورەکەی خۆی و دانیشت و دەستی خستە سەر سەری. پاشان بینی کە کەلوپەلەکانی هیونجین هێشتا لێرەن
لینۆ : بۆچی ئەوەت کرد ؟ بۆچی !؟ ( هاوارێکی کرد ) .
هێشتا نەچووبووەوە ماڵەوە و بە شۆفێرەکەی گوت بیبات بۆ نزیک ڕووباری هان
جیهان وردە وردە تاریک دەبوو بەڵام هێشتا لەوێ بوو و بیری دەکردەوە
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات