Part 14
یێجی : من هیچ کێشەیەکم لەگەڵ تۆدا نییە. ئەمە شوێنی منە. دەتوانیت بچیتە شوێنێکی تر !
هیونجین سەیری شوێنەکەی کرد پاشان سەیری یێجی کرد
هیونجین : شوێنی تۆ ؟ بەڵام ئێستا ئەمە شوێنی منە !
یەجی : چ .... چی !
هیونجین : ئەم شوێنە ئێستا هی منە
یێجی هەناسەیەکی نائارامی هەڵمژی و قژی ڕاکێشایە دواوە و سەیری هیونجینی کرد
یێجی : سەیرکە من نامەوێت هیچ کێشەیەک دروست بکەم و نامەوێت چیتر قسەت لەگەڵ بکەم، بۆیە دەتوانیت بچیتە شوێنێکی تر ( بەجدی وتی )
هیونجین : تۆ کەڕ بوویت ؟ دەڵێم ئەم شوێنە هی منە !
یێجی : هێی تۆ ئێستا ... ( نەیتوانی تەواو بکات چۆنکە مامۆستا هاتە ژوورەوە ) .
مامۆستا : قوتابیان ئێستا هەمووتان بچنە سەر کورسییەکانتان !
یێجی نەجووڵایەوە و بە تووڕەییەوە سەیری هیونجینی کرد، پاشان لەکاتی قسەکردندا سەیری مامۆستاکەی کرد
مامۆستا : یێجی ! ئایا گوێت لە قسەکانم نەبوو ؟
یێجی : بێگومان مامۆستا ، گوێم لێ بوو . ویستم دابنیشم، بەڵام ئەم خوێندکارە لە شوێنەکەم هەڵنەدەستا ! ( ئاماژەی بە هیونجین کرد )
مامۆستا : سام ! تکایە دەتوانی بچیە شوێنێکی تر
هیونجین : بەڵام ئەم شوێنەم بەدڵ بوو !
مامۆستا : باشە کەواتە یێجی کچەکەم ، دەتوانیت بچیتە شوێنێکی تر
بەڕێز هوانگ دەیزانی کە هیونجین جارێکی تر کێشە دروست دەکاتەوە، بۆیە بە مامۆستاکانی گوت ئەگەر سام هەر شتێکی کرد یان ویستی، تکایە یارمەتی بدەن و پارەی زیاترتان پێ دەدەم , مامۆستاکان هاوڕا نەبوون و ئەمەیان بە بێڕێزی زانی بەڵام بەرێز هوانگ درۆی کرد و پێییان ووت کە کوڕەکەم نەخۆشە بۆیە تکایە یارمەتی کوڕەکەم بدەن
یێجی : ب ... بۆچی ! ئەوە شوێ ....
مامۆستا : یێجی تکایە !
یێجی بە تووڕەییەوە بەرەو لای ڕاستی هیونجین ڕۆیشت و بە چاوی توڕەییەوە سەیری هیونجینی کرد . لەناکاو دەرگاکە کرایەوە
لینو : ببورە ... مامۆستا.... درەنگ .... گەیشتم ! ( بە بێ هەناسە دەستی خستە سەر سنگی ) .
مامۆستا : باشە هێشتا وانەکە دەستی پێنەکردووە بۆیە وەرە ژوورەوە
کاتێک لینۆ هیونجینی لە شوێنی یێجی بینی تووشی شۆک بوو پاشان دانیشت و کتێبەکانی لە جانتاکەی دەرهێنا و بە ڕووخسارێکی پرسیارکەرەوە سەیری یێجی کرد و یێجی بە دڵتەنگی سەیری ئەو کرد
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات