Part 53
هەستا و ڕۆیشتە نزیک حەمامەکە و لە دەرگاکەی دا
بەڵام تووشی شۆک بوو بەو شتەی لە ژێر پێیەکانیدا بینییونا : نەخێر ... نا ! یێجی ! یێجی !
یەکسەر دەرگاکەی کردەوە و چاوەکانی فراوان بوون بۆ دوا ئاست لەوەی کە بینی , یێجی لەناو بانیۆکەدا بێهۆش بوو و بانیۆکە هەمووی سوور بوو
ڕایکرد بۆ لای بانیۆکە و هەوڵیدا یێجی لە بانیۆکە دەربهێنێتیونا : چیت لە خۆت کردووە ئای خوایە چاوەکانت بکەرەوە
بە گریانەوە ئەمەی وت و دووبارە هەوڵیدا یێجی لە بانیۆکە دەربهێنێت بەڵام نەیتوانی بەهۆی قورسایی ئاوەکە و یێجی پێکەوە بۆیە دووبارە هاواری کرد
یونا : یارمەتیمان بدەن ! خانم تکایە یارمەتیمان بدەن ( زۆر بە دەنگی بەرز هاواری کرد )
خزمەتکارێک ڕایکردە خوارەوە، و یەکسەر قسەی کرد
خزمەتکار : خانم ، بەڕێزم ! کچەکەتان ....
پێش ئەوەی خزمەتکارەکە قسەکانی تەواو بکات دایک و باوکی یێجی لەم شتە تێگەیشتن و یەکسەر ڕایانکرد بۆ سەرەوە
زۆر لاواز بوون کاتێک خوێنیان لە بانیۆکەدا بینی. باوکی بە هاوکاری یونا توانی یێجی لە بانیۆکە دەربهێنێت
دایکی یێجی : کچەکەم چیت کردووە ؟ ( بە فرمێسکەوە )
یونا : دەبێت بیبەینە نەخۆشخانە. دەمارەکانی دەستی بڕیوە
باوکی یەکسەر یێجی هەڵگرت و ڕایانکردە خوارەوە و خستیانە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و بە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕۆیشتن بۆ نەخۆشخانە
زۆر جوان مامەڵەی لەگەڵ کڕیارەکانی دەکرد و بە خۆشحاڵیەوە براونیەکانی دروست دەکرد و دواتر لە چێشتخانەی دوکانەکە هێنایە دەرەوە و لەسەر مێزێک داینا تا سارد ببنەوە . پاشان کرێکارەکە هات و تەلەفزیۆنەکەی داگیرساند
پێشکەشکار : سڵاو بینەرانی ئازیز، گەڕاینەوە بە چەند هەواڵێکی نوێ . ئێستا کە ئەم دەنگۆیە لە سەرانسەری کۆریادا بڵاوبووەتەوە، بەداخەوە کوڕە گەورەکەی بەڕێز هوانگ لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئێستا هەموو کۆریا بەم هەواڵە دڵتەنگ بووە و چاوەڕێی وەڵامێکە لەلایەن بەڕێز هوانگەوە , سبەی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کوشتنی هوانگ هیونجین بەڕێوەدەچێت . سەرچاوەکانی لێکۆڵینەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بکوژەکان هێشتا دانیان بە تاوانەکەیاندا نەناوە و پۆلیس بۆی دەرکەوتووە کە هوانگ هیونجین تاکە کەس نییە کە لەلایەن ئەو کەسانەوە کوژراوە و دوای کردنەوەی دۆسیەکە بۆیان دەرکەوتووە کە سەدان کەس کوژراون . ڕەنگە کوشتنی هوانگ هیونجین پەیوەندی بە ٨ ساڵ لەمەوبەرەوە هەبێت ....
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات