Part 37

7 4 0
                                    

Part 37

لە جێگادا بوو نەیتوانی بخەوێت ئەو لە ئازاری خۆشەویستیدا بوو تەنها بیری ئەو کاتانەی دەکرد کە یونا لەبەردەمیدا زەردەخەنەی دەکرد بەڵام ئێستا یادگارییەکان نەماون

لینۆ : بۆچی ئیتر ناتوانم بیبینم ؟ ئایا ڕقی لێمە !؟ من نەمدەویست بەم شێوەیە بێت. من ئەوم خۆشدەوێت

هەندێک جار تاکە ڕێگە بۆ هەڵبژاردنی ڕێگای ڕاست ئەوەیە کە ڕێگە بدەیت ئازاری خۆت بدەیت

لینۆ : نامەوێت دوای من ئازار بچێژێت بەڵام ئازاری خۆم دەدەم ! ئەی چی دەربارەی دڵی من کە تەنها ئەوی دەوێت ؟

بە هیچ شێوەیەک نەیدەتوانی بخەوێت هیوایەکی بچووکی هەبوو کە ئەمڕۆ ڕەنگە بیبینێت بەڵام دیسانەوە یونا نەهات
کاتژمێر ٣:٢٠ شەو بوو و نەیتوانی بخەوێت، بەڵام دواجار بە خەندەی یونا لە مێشکیدا خەوی لێکەوت





لە ئاوێنەدا سەیری خۆی دەکرد سەری شانەی کرد و بەستەوە

هیونجین : دوای ئەوەی من و لینۆ لە بوسان دەگەڕێینەوە، هەوڵدەدەم بە یێجی بڵێم کە هەستم چۆنە بەرامبەری

هیونجین هێواش هێواش هەوڵدەدات ژیانێکی نوێ بۆ خۆی بنیات بنێت. دەیەوێت بچێتە بوسان بۆ ئەوەی داوای لێبوردن لە دایک و باوکی لینۆ بکات

تەلەفۆنی بۆ لینۆی کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە جارێکی تر تەلەفۆنی کردەوە بەڵام هێشتا وەڵامی نەدایەوە

هیونجین : هەرگیز ئەوە ناکات ! ( لەو کاتەدا لینۆ تەلەفۆنی بۆ کرد )

لینۆ : بۆچی ئەوەندە پەیوەندی دەکەیت؟

هیونجین : یەکەم جار مرۆڤەکان دەڵێن بەیانیت باش، هێشتا خەوتووی ؟

لینۆ : بەیانیت باش , ئێستا لە خەو هەڵسام

هیونجین : خۆت ئامادە بکە، دەچینە شوێنێک

لینۆ : باشە









ئەو لە هۆڵ بوو سەیری تیڤی دەکرد لەگەڵ خواردنی چپس و شتەکان پاشان پەیوەندییەکی لە یێجیەوە پێگەیشت

یونا : سڵاو....

یێجی : چۆن دەزانیت کەی عاشقیت ؟ ( نەیهێشت یونا قسەکەی تەواو بکات )

یونا : چی ! کوڕێکت خۆشدەوێت ؟

یێجی : من بە تەواوی نازانم پێم بڵێ چۆن من بزانم ئەو کوڕەم خۆشدەوێت ؟

یونا : ئمم .... هەست بە سەرلێشێواوی دەکەیت بەرامبەری، کاتێک قسە دەکات لەرزێک لە جەستەتدا دروست دەبێت , هەست بە گەرمییەکی زۆر دەکەیت کاتێک لێت نزیک دەبێتەوە , هەندێک جار ناتوانیت سەیری چاوەکانی بکەیت چونکە دەزانیت نوقم دەبیت لە... دەریای چاوەکانی دوای ئەوە

لەکاتی وتنی ئەم قسانەدا، یێجی بێ ئیرادەیی زەردەخەنەی کرد وەک ئەوەی هەموو قسەکانی یونا ڕاست بێت و بەڕاستی هیونجینی خۆشدەوێت
بەڵام یونا بە پێچەوانەی یێجییەوە، لەکاتی وتنی ئەم قسانەدا زەردەخەنەکەی لەدەستدا. هەموو ئەم هەستانە لەگەڵ لینۆ بوو بە یادەوەری و ڕابردوو

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now